وتەبێژی تاژێ: شکاندنی گۆشەگیری ئامانجی سەرەکیمانە

ڕیهام حجۆ، وتەبێژی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژێ" لەبارەی دۆخی ئەم دواییەی ناوچەکە و گۆشەگیرکردنی توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاماژەی بەوەکرد،

هێڤیدار شەنگالی

 

شەنگال- گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد تادێت خراپتر دەبێت، لە هەمان کاتدا هاتووچۆ لە نێوان تورکیا و عێراق و پەدەکە بەردەوامە، ئامانجەکانی ئەو کۆبوونەوانە چین؟ لە بەرامبەر ئەم پلانانە تێکۆشان تا چ ئاستێک پێویستە؟ ڕیهام حجۆ، وتەبێژی کۆردیناسیۆنی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکە کرد.

 

"گۆشەگیری لەسەر هەمووانە"

لە سەرەتای قسەکانیدا ڕیهام حجۆ، وتەبێژی کۆردیناسیۆنی تاژێ تیشکی خستە سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: ئێمە وەک ژنانی ئێزیدی گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین، ئەم گۆشەگیرییە لەسەر هەموو کۆمەڵگە و باوەڕ و ئازادیخوازانە، ئەو کۆمەڵگەیانەی کە دژی سەرمایەدارین، ڕووبەڕووی قڕکردن بوونەتەوە، گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین، چونکە تێڕوانینەکانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و هەموو گەلان چارەسەرە.

 

"چەند ڕێگایەکی شەڕی تایبەت لەسەر کۆمەڵگە جێبەجێدەکرێت"

ڕیهام حجۆ تیشکی خستە سەر بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتدارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی: هێزە هەژموونییەکان دەیانەوێت هێزی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانیان بەهێز بکەن، چەندین نەتەوە و باوەڕ هەن و بیرۆکەکانی دەسەڵاتداران قبوڵ ناکەن، بەڵام بەداخەوە، لەبەر ئەوەی ئەم نەتەوانە کەمی کردووە، بیرکردنەوەی سەرمایەداری یاری بە کۆمەڵگەکان کردووە و کۆمەڵگە لە ڕاستی دوورخراوەتەوە، چەندین شەڕی تایبەت لە کۆمەڵگەدا ئەنجام دراوە، ئەمڕۆ ئەوانەی دژی ئەم عەقڵییەتە سەرمایەدارییە دەوەستنەوە ئەندامی تەڤگەرن، بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە کۆمەڵگەکانەوە ڕێگای ئازادی نیشان دەدات.

 

"کۆمەڵگە لە بەرامبەر دیکتاتۆری خۆی ڕێکدەخات"

ڕیهام حجۆ وتیشی: دوو ڕێگا هەیە لە عێراقدا، یەکێکیان نەتەوەیەکی دیموکراتیکە، یەکێکیان دیکتاتۆرییە، لە عێراقدا، ئەو حکومەتەی کە خۆی بەڕێوە دەبات لەوانەیە بە ناوی دیموکراسییەوە پڕوپاگەندە بکات، بەڵام لە ڕاستیدا دیکتاتۆرێکە، لە سەرانسەری عێراق و باشووری کوردستان، کۆمەڵگەی ئێزیدی، عەرەبەکان و هەموو کەسێک بە هێڵی بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان لە دژی هێڵی دیکتاتۆرییەتی ڕێکدەخەن، بۆیە حکومەت بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەک مەترسییەک بۆ سەر خۆی دەبینێت.

 

"بە سایەی بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد ئێمە لێرەین"

ڕیهام حجۆ ئاماژەی بەوەکرد، بە سایەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر بنەمای ئازادی ژنان و کۆمەڵگە ئەوان بە ئاسوودەیی لەسەر خاکی شەنگال دەژین و وتی: ئەگەر بیر و فەلسەفەی ئەو نەبووایە، کۆمەڵگەی ئێزیدی نەیدەتوانی خۆی ڕێکبخات، هیچ دەسەڵاتێکی نەبوو بۆ ئەوەی بڕیار و ویستی هەبێت، ئەگەر بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ نەبوونایە، ئەوا کۆمەڵگەی ئێزیدی بە فەرمان کۆتایی دەهات، لە خاکەکەیان دوور دەکەوتنەوە، هەموو کەسێک لە کولتووری خۆی دوور دەکەوتەوە.

 

"تێکۆشان گۆڕا بۆ تەڤگەری کۆمەڵایەتی"

ڕیهام حجۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شەهید و قوربانییانەی لە خاکی شەنگال ڕوویاندا میراسێکی گەورەیان بەجێهێشتووە و وتی: ژنانی ئێزیدی لە هەموو لایەکەوە خۆیان بەو بیرۆکەیەوە ناسی، ئەگەر گەنجانی ئێزیدی ئەمڕۆ ژیانی خۆیان دەبەخشن بۆ خاکەکەیان و خۆیان دەکەن بە قوربانی ئەوە بە ناسینی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە، پێشەنگانی ئێزدی بەم بیرۆکەیە بنیادنرابوون، سەدان قارەمان خۆیان لە پێناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا کرد بە قوربانی.

 

"کاری یەکەممان شکاندنی گۆشەگیرییە"

ڕیهام حجۆ ڕایگەیاند تێکۆشانیان لە ئاستی یەکەمدا بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی: ژنان هەمیشە پێشەنگ بوون لە کۆمەڵگەی ئێزیدی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا و دوای فەرمانەکان ژنان لە چوارچێوەی ماڵدا دەستگیرکراون، ئەوان لە ناوچەکانی ژیان دوورخرانەوە. ئێمە وەک ژنانی ئێزیدی دەبێت گۆشەگیری ڕێبەرەکەمان بشکێنین، چونکه ئەم گۆشەگیریه بەردەوامی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکانه دوای ئەوەی قوتابییەکانی ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵگەی ئێزیدیی ئێمەیان ڕزگارکرد، گۆشەگیرییەکەی سەر ئەو توندتر بوو.

 

"بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی تێکۆشان گەورەتر بوو"

ڕیهام حجۆ تیشکی خستە سەر شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وتی: بە دروشمی ژن، ژیان ئازادی، کە زۆربەی ژنان ئەمڕۆ ئەو هاوارە دەکەن، توڕەیی خۆیان لە دژی داگیرکاری و دەسەڵات و بێ ئیرادەیی ژنان دەربڕیوە. پێش ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەورە بکرێن، ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕشێکیان بە دروشمی ژن، ژیان ئازادی دروستکرد، هەمان شت لە شەنگال و جیهاندا ڕوویدا، ئەم دروشمە بەرزبووەوە، بەڵام بەداخەوە، یەکگرتوویی ژنان نەبوو، لەگەڵ کوشتنی ژینا ئەمینی، یەکێتی ژنان وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەم کۆمەڵکوژییە دامەزرا.

 

"کۆبوونەوەکانی داگیرکەران دەربارەی نەبوونی ئێمەیە"

ڕیهام حجکۆ ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەکان دەربارەی نەبوونی کۆمەڵگەی ئێزیدی و کوردەکان بوون و وتی: هەرکاتێک تورکی داگیرکەر چاوپێکەوتن دەکات، ئامانجەکانی بۆ هەمووان ڕوونە، کاتێک کۆبوونەوەی کرد وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی و ژنانی ئێزیدی تێگەیشتین کە بەشێک لە کۆبوونەوەکەیان لەسەر شەنگال بوو، کۆبوونەوەیەکی زۆر سەیر بوو. بە تایبەتی لە باشووری کوردستان، هاکان فیدان هات بۆ باشووری کوردستان، هەموو ئەندامانی ماڵی بارزانی لەگەڵ هاوکارەکانیان ڕیزبوون، نێچیرڤان بارزانی دوو جار چاوی پێی کەوت وەک دوو کەسی دڵسۆزی یەک و وەک برای یەک یەکتریان لەباوەش کرد، خەڵک کۆبوونەوەکانیانی شەرمەزار کرد.

 

"ئەوەی لە کەرکوک ڕوودەدات، دەیانویست لە شەنگال ئەنجامی بدەن"

ریهام حجۆ تیشکی خستە سەر ئەو یارییانەی لە ناوچەکە ئەنجامدەدرێن و وتی: پلانی سەرەکییان ئەوە بوو کە بەناوی پەدەکەوە بگەڕێنەوە کەرکوک بۆ ئەوەی شەڕی تایفی ئەنجام بدەن، لەوێ ئەوانەی هاتنە دەرەوە وتیان ئێمە دژی کوردەکان نین، ئێمە دژی پەدەکەین، ئەو پلانەی کە دەیانویست لە شەنگال ئەنجامی بدەن ئێستا لە کەرکوک جێبەجێی دەکەن، دەیانویست ژمارەیەکی زۆر لە خێزانە سوننەکان کە دەستیان لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندا هەبوو بگەڕێننەوە بۆ شەنگال، ئەوان دەیانزانی کە کۆمەڵگەی ئێمە قبوڵی ناکات و جەنگ و کوشتن ڕوودەدات،  کاتێک ئەم پلانەیان بینی شکستیان هێنا، وتیان ئێزیدییەکان مزگەوتی ڕەحمانیان سووتاند، ئەو کەسانەی کە بڵاویان کردەوە میدیاکانی پەدەکە بوون. دوای ئەوە، موسڵمانەکان فەتوایەکیان دەرکرد کە دەڵێت ئێزیدییەکان بێباوەڕن و بیرۆکەیەکی جیاوازیان بۆ شەڕکردن دانا بۆ ئەوەی ئێزیدییەکان و موسڵمانەکان شەڕ بکەن، بەڵام بە سایەی ڕێبازی ئازا و ئارامگری خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ دامەزراوەکانی، ئاسایش و دەسەڵاتەکەی زۆر بە مەبەست نزیک بوون و ڕێگرییان لە خوێنڕشتن کرد، ئەو دۆخەی ئەمڕۆ لە دێرەزۆر ڕوودەدات هەمان ڕێگەیە.

 

"تێکۆشانمان هەتا ئازادی بەردەوام دەبێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕیهام حجۆ ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوام دەبن لە خەباتی خۆیان هەتا سەرکەوتن و وتی: عێراقیش زۆر باش دەزانێت کێ شەنگالی پاراستووە و کێ هەڵاتووە، لەبەر ئەوە ناتوانێت ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی بۆچوونی ئێمە بسەپێنێت، ئەوانەی لێرە کار دەکەن ڕێککەوتن ئیمزا دەکەن. لەبەر ئەو هۆکارە، ئێمە بڕیارێک قبوڵ ناکەین کە بەبێ ئێمە بدرێت، ئێمە دژی ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم دەجەنگین و هەوڵ دەدەین پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە شەنگال جێبەجێ بکەین، بۆ شەنگالێکی ئازاد و دیموکراتیک کە هەموو کەسێک جێگای خۆی بگرێت بەردەوام دەبین لە خەباتمان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەمان هەتا سەرکەوتن.