گوڵتان کشاناک بۆ پرسەی خوشکەکەی بردرا بۆ خارپێت

گوڵتان کشاناک، سیاسەتمەداری کورد بۆ بەشداریکردن لە پرسەی زەینەب ئۆزەری خوشکی، لە زیندانەوە برایە خارپێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٨ی ئاب، زەینەب ئۆزەر، خوشکی گوڵتان کشاناک سیاسەتمەداری کورد و هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد، کە لە نەخۆشخانە چارەسەری گورچیلەی وەردەگرت، گیانی لەدەستدا.

 

گوڵتان کشاناک، کە ئێستا لە زیندانی جۆری F ی ئاسایشی باڵای کاندیرا بەند کراوە، بردرایە خارپێت بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمی پرسەی خوشکەکەی زەینەب ئۆزەر.

 

گوڵتان کشناک لە کاندیراوە برایە فڕۆکەخانەی خارپێت و گواسترایەوە بۆ مزگەوتی ئەلی بەت لە گەڕەکی فەڤزی چاکماک لە ناوەندی خارپێت، هەروەها ئایتن کۆردو، پەرلەمانتاری پارتی چەپی دێرسیمی سەوز و عەلیجان ئۆنلوی هەدەپە ئامادەی مەراسیمەکە بوون.

 

گوڵتان کشاناک، کە ئامادەی پرسەکە بوو پرسەو سەرەخۆشی لێکرا، دوای ڕێوڕەسمەکە خوشکەکەی گوڵتان کشاناک لە گوندی سون لە خارپێت نێژرا.