هەدەپە: دژی هێرش بۆ سەر کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەنگتان بەرز بکەنەوە

هاتیجە بەتول چەلەبی، هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی خاوەن پێداویستانی هەدەپە وتی: ئەرکی سەرەکی ئێمەیە لە دژی توندوتیژی سیستماتیکی سەر کەسانی خاوەن پێدایوستی تایبەت بوەستینەوە و دژی ئەم هێرشە دەنگی خۆمان بەرز بکەینەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هاتیجە بەتول چەلەبی، هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی خاوەن پێداویستانی هەدەپە لە بەیاننامەیەکی نووسراودا تیشکی دەخاتە سەر نەبوونی خزمەتگوزاری و کەمی بودجە و پشتیوانی بۆ ١٠ملیۆن کەمئەندام و خێزانەکانیان لە تورکیا.

 

"ئەو کەسانەی کە ئەرکی گشتییان هەیە دەبنە هۆی نادادپەروەری"

هاتیجە بەتوڵ چەلەبی ڕایگەیاند، جیاکاری و توندوتیژی بە شێوەیەکی سیستماتیکی بەرامبەر کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەموو ڕۆژێک هەڕەشە لە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات و وتی: لەم ڕووەوە، خەڵکی بەرپرسیارێتی گشتی هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی توندوتیژی و لێدان و هەراسانکردن دەبنەوە بەبێ گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ ڕێگریکردن لەم نادادپەروەرییانە.

 

"وێنەی توندوتیژی لە سەنتەری چاودێری تایبەتی ئیستەنبوڵ بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە"

هاتیجە بەتول چەلەبی وتی: لە بۆیوکچەمەجە لە ئیستەنبوڵ دوای دیمەنی هێرشەکان بۆ سەر کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، هەرچەندە هێرشبەرەکان دەستگیرکراون، بەڵام نەبوونی سزای بەردەوام لە دژی هێرشبەران و دەستدرێژیکاران و ئەو ڕاستییەی کە ئەوانەی بەرپرسن هەرگیز بە تەواوی دادگایی نەکراون کە ئەمە هۆکارێکی گرنگە.

 

"پێویستە فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی هەرێم دادگایی بکرێن"

هاتیجە بەتول چەلەبی ڕایگەیاند هێرشەکە ڕووداوێکی تاکەکەسی نەبووە، پێچەوانەی لێدوانەکانی پارێزگار و وەزارەتی پەیوەندیدار بۆ خەڵک، وتیشی: بارودۆخێکە کە تەنها هێرشبەرەکە ڕووبەڕووی دەستگیرکردن بووەتەوە. ئەم کەیسە، کە زۆرێک لە خەڵک بەرپرسیار بوون لێی، ئەو کەسەی وێنەکەی تۆمارکردووە، بەڕێوەبەرایەتی کارگەکە و دەسەڵاتدارانی گشتی بەرپرسن و دەبێت سزا بدرێن.

 

 

"پێویستە چاودێری خێزانەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بکرێت"

هاتیجە بەتول چەلەبی ئاماژەی بەوەکرد توندوتیژی سیستماتیکی لە زۆربەی شوێنەکان لەژێر ناوی "نەخۆشخانەکان" ئەنجام دەدرێت، کە بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراون و زۆربەی ڕووداوەکانی توندوتیژی هێشتا شاراوەن.

 

چارەسەر ئەوەیە کە ئەو شوێنانە بە تەواوی گشتگیر بکرێن و چاودێری خێزانەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بکرێت، لە کۆتاییدا داوا لە ڕێکخراوە دیموکراتیکەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین بەرپرسیارێتی هێرشە توندوتیژە سیستماتیکییەکان لە دژی ئەو کەسانە بن ئەرکی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە توندوتیژی سیستماتیکی دژ بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوەستێنین و دەنگمان بەرز بکەینەوە دژی ئەم هێرشە.