دوو منداڵ بەهۆی پاشماوەی جەنگ لە کامپی دیبەگە گیانیان لەدەستدا

دوو منداڵ کە برای یەکترن لە کامپی دیبەگەی سنوری هەولێر، بەهۆی تەقینەوەی گولـلە هاوەنێک کە پاشماوەی جەنگە گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی ئادار، لە کامپی دیبەگە کە دەکەوێتە باشوری هەولێرەوە، گولـلە هاوەنێک کە لە کاتی جەنگدا لەژێر زەویدا چێندراوە و بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە دووبارە دەرکەوتووەتەوە بە دوو منداڵدا تەقیوەتەوە.

 

 بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو منداڵە کە برای یەکترن تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ١٦ ساڵدایە دانیشتوی کامپی دیبەگەن، بەپەیداکردنی بژێوی ژیان چوونەتە نزیک ئەو گولـلە هاوەنە دەستکارییان کردووەو پێیاندا تەقیوەتەوە.

 

کامپی دیبەگە تایبەتە بە ئاوارە ناوخۆییەکانی عێراق کەبەهۆی نالەباری دۆخی ئەمنییەوە لە شارەکانی ناوڕاست و خوارووی عێراق ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.