١٩٠ كۆچبەر کە زۆرینەیان منداڵن ڕزگار كران

رێكخراوی پزیشكانی بێسنور ئاشكرایكرد، رۆژی هەینی ١٩٠ كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا رزگار كراون كە بەشێكی زۆریان منداڵن و دایك و باوكیشیان لەگەڵدا نییە.

ناوەندی هەواڵ


ڕێكخراوی پزیشکانی بێسنور بڵاویكردووەتەوە، كەشتی "لویز میشیل" شەوی هەینی ١٩٠ كۆچبەری لە دەریای ناوەڕاستدا ڕزگار كردووە كە لەسەر بەلەمێكی تەختە بوون.


ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەناو ئەو كۆچبەرانەدا ژمارەیەكی زۆر منداڵی تێدایە كە بەبێ‌ دایك و باوكیانن و بەتەنها کۆچیان کردووە.

 

كۆچبەرەكان گواستراونەتەوە بۆ كەشتی "جیۆ بارێنتس" كە ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنور كاری پێدەكات و لەماوەی دوو ڕۆژدا دەگەیەندرێنە شاری باری لە ئیتاڵیا.