بە درێژایی مانگی ئادار پەرتوکەکانی نووسەرانی ژن دەخوێنرێنەوە

لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەی کە لەلایەن بارۆی وێژەیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان ڕێکخرابوو، ئەو پەرتوکانەی نووسەرەکانیان ژنە دەخوێندرێنەوە.

لەیلا محەمەد

 

قامیشلۆ- لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان چالاکییەکان بەردەوامن و لە بارۆی وێژەییش لە چوارچیوەی چالاکییەکان وۆرکشۆپ بۆ خوێندنەوەو گفتوگۆکردنی پەرتوکەکانی ژنان ساز دەکات.

 

نەریمان ئافداکی، وتەبێژی بارۆی وێژەیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، کە بڕیاریانداوە لە مانگی ئاداردا تەنها پەرتوکەکانی ژنان و نووسەرانی ژن بخوێننەوە، وتیشی: "سێ پەرتوک هەڵبژێردران بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکانی مانگانەماندا بخوێندرێنەوە و گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، ئەم پەرتوک و بڵاوکراوانە هی نووسەران و شاعیرانی سوریان، ئەم دانیشتنە لە کۆبانێ و هەندێک ناوچەی جزیرە بەڕێوەدەچێت".

 

نەریمان ئافداکی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ئەو جۆرە چالاکییانە پشتگیری نووسەرانی ژن دەکەن و وتی: "پێش هەموو شتێک دەبێت ئێمە وەک ژنان باوەڕمان بە خۆمان هەبێت، پەیامم بۆ ژنان ئەوەیە کە دڵنیا بن چونکە ژنان بەهرەمەندن و دەتوانن هەر کارێک بکەن".

 

لە چالاکییەکەدا پەرتوکی بوشرا عەلی بە ناوی "ژنی کورد لە کوێوە تا کوێ"، پەرتوکی نەریمان ئافداکی بە ناوی "بەربەڕۆژ"، پەرتوکی زیلان حەمۆ بە ناوی "چیرۆک وەها ناگێڕدرێتەوە"، دەخوێندرێنەوە.