نیکۆلا ستۆرجن، سەرۆک وەزیرانی سکۆتلاند دەستی لە کار کێشایەوە

نیکۆلا ستۆرجن، سەرۆک وەزیرانی سکۆتلاند دەستی لە کارکێشایەوە و داوا دەکات ھەڵبژاردن بکرێت و کەسێکی دیکە کاندید بکرێت بۆ شوێنەکەی.

ناوەندی هەواڵ

 

نیکۆلا ستۆرجن، سەرۆک وەزیرانی سکۆتلاند لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بەشێوەیەکی چاوەرواننەکراو دەستلەکارکێشانەوەی خۆی وەک سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی نەتەوەیی سکۆتلاندی، کە گەورەترین پارتە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، ڕاگەیاند.

 

نیکۆلا ستۆرجن ڕایگەیاند کە ئەو وەک یەکەم وەزیری سکۆتلەندا دەستلەکاردەکێشێتەوە دوای زیاتر لە هەشت ساڵ لە ڕۆڵەکەیدا، وتیشی: لەناو مێشکم و لە دڵمدا ئەمە کاتی گونجاو بوو بۆ ئەوەی دەستلەکاربکێشمەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئۆفیس دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی کەسێک بۆ پۆستەکەی دیاری دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە نیکۆلا ستۆرجن درێژترین ماوەی خزمەتکردنی هەبوو، یەکەم ژنە بوو کە ئەو پۆستەی وەرگرتبوو.