هیچ ڕێوشوێنێک بۆ بینا زیانلێکەوتووەکان ناگیرێتەبەر

لە سەمسور بەهۆی بوومەلەرزەکەوە چەندین باڵەخانە وێران بوون، هاوڵاتییان بە پێکەوەیی ماونەتەوە، لە شارەکەدا کە کاری لابردنی پاشماوەکان بەردەوامە، هیچ ڕێکارێک بۆ ئەو بینایانە ناگیرێتەبەر کە ڕووخاون یان مەترسی ڕووخانیان لەسەرە.

مەدینە مامەدۆغڵو

 

سەمسور - لە شاری سەمسور دوای دوو بوومەلەرزەی گەورە زیاتر لە سەدان باڵەخانە وێران بوون و ١١ هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، کاری لابردنی وێرانکاریەکە بەردەوامە، بەهۆی ئەوەی کارەکان درەنگ دەستیان پێکردووە، خەڵکێکی زۆر بەهۆی خنکان لە ژێر باڵەخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە، لە ڕۆژانی یەکەمی بوومەلەرزەکەدا هەمیشە دەنگی خەڵک لە ژێر وێرانەکانەوە دەبیسترا، چونکە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان لە کاتی خۆیدا دەستیان پێنەکرابوو، ئێستا تەرمەکان لە ژێر داروپەردوودا دەردەهێنرێن، لە شارەکەدا خەڵک تەنانەت ناتوانن ماتەمینی بگێڕن و هیچ ڕێوشوێنێکی ئەمنی بۆ بیناکانی ناوەندی شار کە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە ناگیرێتەبەر.

 

شوێنی وا هەیە کە هەرگیز دەستیان لێ نەداوە

ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن لە سێیەمین ڕۆژی بوومەلەرزەکەی ئەو شارە دەستیپێکرد، کە زۆرینەی گەڕەکەکانی وێران بوون، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن تەنها لە چەند وێرانەیەک لە شارەکەدا ئەنجام دەدرێت، ڕۆژانەی سەرەتا پێداویستی و ئاو بوونیان نەبوو، لە هەندێک گەڕەک دەسەڵات دەستیان لە وێرانەکان نەداوە و لە زۆرێک لە گەڕەکەکانیش کارەکانی لابردنی وێرانەکان بەردەوامە.

 

هاوڵاتیان پێکەوە وەستاون

ئەو هاوڵاتیانەی کە بوومەلەرزە گەورەکە بە 'گەردەلوول' پێناسە دەکەن، چەند ڕۆژێکە لەناو چادرەکانیاندا شەڕی ژیان دەکەن، لەو شارەی کە ژمارەیەکی زۆر ئاوارەکانی تێدا دەژین، نموونەیەکی گەورەی هاودەنگی لەو شارەدا نیشان دەدرێت کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بە هاوکاری خەڵک دەستەبەر دەکرێت، ئەو هاوڵاتیانەی کە ناتوانن لە چادردا بمێننەوە، بە هەمان شێوە ناچار دەکرێن شار بەجێبهێڵن.

 

ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی قوربانیان زیاد دەکات

ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەو شارەدا زیاد دەکات، لەناو ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ئەوەشی تێدایە کە ناتوانن بگەنە پرسەی بەشێک لە هاوڵاتیان، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەکۆمەڵ لە گۆڕستانەکان دەنێژرێن، چیرۆکی شارەکەی تێدایە و لەبری ناو، ژمارە لەسەر بەردی گۆڕەکان دەنووسرێت.

 

هیچ ڕێوشوێنێک بۆ بینا ڕووخاوەکان نەگیراوەتەبەر

لەو شارەی کە گۆڕاوە بۆ کارەسات، ماڵێک نییە زیانی پێ نەگەیشتبێت و باڵەخانەیەک نییە وێران نەبووبێت، بە سەختی مردووەکان دەردەهێنرێن، تەنانەت دوای ١٠ ڕۆژیش ئەو باڵەخانانەی داخراون و ڕێوشوێنی سەلامەتی ناگیرێتەبەر، مەترسییەکی گەورە دروستدەکەن هەم بۆ ئۆتۆمبێل و هەم بۆ ئەو کەسانەی لەسەر شەقامەکاندا تێدەپەڕن، هەرچەندە بڕیار هەیە بۆ ڕووخاندنی ئەو بینایانەی کە مەترسی لەسەر سەلامەتی خەڵک دروستدەکەن، بەڵام دەبینرێت کە هیچ ڕێکارێک نەگیراوەتە بەر.