٧ عێراقی لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات گیانیان لەدەستداوە

بەرپرسی کاروباری عێراق لە ئەنقەرە گیان لەدەستدانی ٧ هاوڵاتی عێراقی لە بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا  ڕاگەیاند و خستیانەڕوو کە کار بۆ گەڕانەوەی ٥١ هاوڵاتی دیکە دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ١١ی شوبات، خەلیل ئیبراهیم، ​​بەرپرسی کاروباری عێراقی لە ئەنقەرە، گیانلەدەستدانی ٧ هاوڵاتی عێراقی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە ڕاگەیاند و ئەوەشی خستەڕوو کە ٨ کەسی دیکە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

 

هاوکات باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، لە بەیاننامەیەکدا گەڕانەوەی ٥١ هاوڵاتی عێراقی لە تورکیاوە ڕاگەیاند، تێیدا هاتووە، "لە ڕێگەی وشکانەییەوە ٥١ هاوڵاتی عێراقی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان پێگەشتووە، لە شاری ئەدەنەوە دەگەیەنرێنە ناوەندی پەناگەی عێراق لە  ئەنقەرە و دواتر بۆ عێراق دەگەڕێنرێنەوە.