سەمسور، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە ڕاڕەوی نەخۆشخانەکان ماونەتەوە

بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە، لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی سەمسور لە ڕاڕەوەکاندا دەمێننەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری سەمسوری باکووری کوردستان کە کاریگەری بوومەلەرزەکەی بازارجیخی مەڕەشی لەسەربوو، بەشی هەڵگرتنی تەرمی نەخۆشخانەی دەوڵەتی شارەکە پڕ بووە و ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەسەر زەوی دەمێننەوە تا دەبرێن بۆ بەخاک سپاردن.

 

هاوڵاتییەک کە بە کامێرای تەلەفۆنەکەی دۆخی نەخۆشخانەکەی تۆمار کردووە دەڵێت: "لەبەرئەوەی هیچ شوێنێک لە مردووخانەکەدا نییە، مردووەکان دەبرێنە سەر زەوییەکە، نیوەی خەڵکەکە هێشتا لە ژێر وێرانەدایە، سەمسور بێ ماڵ و حاڵە. ئافاد بوونی نییە، کەس نییە، گەل ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات".

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت کە زۆرێک لە قوربانییەکان لەناو ڕاڕەوەکاندا بە بەتانییەوە دانراون و هیچ کارمەندێکی نەخۆشخانەکە دیار نییە.