بنەماڵەی شەنیاشار: دادپەروەریمان بۆ ژیانێکی باشتر دەوێت

بنەماڵەی شەنیاشار لە ٦٥٤هەمین ڕۆژی ئێشکگری دادپەروەریدا پەیامی "با کەس باوەڕ بە دەسەڵاتی سیاسی خۆی نەکات"یان بڵاوکردەوە.

ڕەحا

 

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی، کە بە برینداری ڕزگاری بوو دەستیان بە ئێشکگری کرد و ئەمڕۆ لە ٦٥٤ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

 

بنەماڵەی شەنیاشار لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکیان بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە، "با کەس باوەڕ بە دەسەڵاتی سیاسی خۆیان نەکات، ناوی خودا هی سیاسەت نییە، بەڵام ناوەکانی حەق-ماف و عادل-دادپەروەری هەیە، ئێمە پشت بەم دوو ناوەی خودا دەبەستین و لە ڕەحا بۆ ماوەی ٦٥٤ ڕۆژە بۆ ژیانێکی وەک مرۆڤ داوای دادپەروەری دەکەین.