منداڵێکی دەستبەسەرکراو بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەری گیانی لەدەستدا

بەپێی زانیارییەکان، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ، کە لە بنکەی پۆلیسی تارانی پایتەختی ئێران ڕاگیرابوو، لە ئەنجامی دەستدرێژیکردنە سەری گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

دەیان هەزار کەس بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لەو ناڕەزایەتیانەی کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقیەوە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و لە ١٦ی ئەیلولەوە بەردەوامە، دەستبەسەرکران، ژمارەیەکی زۆر منداڵیش لەناو دەستبەسەر کراوەکاندان.

 

بە گوتەی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە یەکێک لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی تاران گیانی لەدەستدا، باس لەوەکراوە کە منداڵەکە لە ئەنجامی دەستدرێژی لە ناوەندی دەستبەسەرکردنەکەدا گیانی لەدەستداوە.

 

داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ زانیارییەکانیان لەسەر ئەو منداڵە ١٤ ساڵانە بڵاوکردەوە، کە بەهۆی ئەوەی جلوبەرگی قوتابخانەکەی داکەندووە، دەستبەسەرکراوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەو کچە ناوی "مەعسومە"یە لە گەڕەکە هەژارەکانی تاران دەژی.