لە زیندانی ئەمەل هەڕەشە لە ژنانی زیندانی دەکرێت

دوو لەو زیندانییە سیاسییە ژنەکانی زیندانی ئەمەل پەیوەندییان بە بنەماڵەکانیانەوە کردووە و ڕایانگەیاندووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەندین جار لەلایەن زیندانیانی ماددە هۆشبەرەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

مەرزیە زیادی، یەکێک لە چالاکانی مافی ژنان و یەکێک لە چالاکانی یەکسانیخوازی و شورا فکری، شاعیر و وەرزشوان و یەکێک لە چالاکانی خوێندکاری پێشووی زیندانیکراوی زیندانی ئەمەل لە پارێزگای مازەندەران، لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکانیان ڕایانگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یەکێک لە زیندانیانی ماددە هۆشبەرەکان بەردەوام سەردانی بەشی زیندانیانی سیاسی دەکات و دوای هەراسانکردن و دروستکردنی ناکۆکی لەگەڵ زیندانیانی سیاسی، ڕایدەگەیەنێت کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دامودەزگا ئەمنییەکان و هەڕەشەی لە زیندانیانی سیاسی کردووە.

 

زیندانیانی تریش پشتڕاستیان کردووەتەوە، کە ئەم کەسە پێشینەی هەڕەشەکردن لە زیندانیانی سیاسی هەیە و سەرەڕای هۆشداری بەردەوامی بەرپرسانی زیندان بەردەوامە لە هەڵسوکەوتەکانی، چونکە بەپێی ئەو مەرجانەی ئێستا زیندانیانی سیاسی زیندانی ئەمەل تێیدایە، دەسەڵاتی دادوەری و دامەزراوە ئەمنییەکانیان بەرپرسیاری ڕاستەوخۆی ئاسایشی زیندانەکەن.

 

شورا فکری، شاعیر و وەرزشوان و چالاکی پێشووی خوێندکاران کە خوێندکاری ئابورییە لە زانکۆی مازەندەران، لە ماوەی ڕابردوودا لە لەکاتی پەڕینەوە لە شەقام لەلایەن ئەفسەرانی ئەمنیەتییەوە بە توندوتیژی و لێدان دەستبەسەر کرا.

 

هەروەها مەرزیە زیارى، چالاکوانى مافەکانى ژنان و بەرپرسى هەڵمەتى "نائەمنى ژنان"، لە دوای دەستگیرکردنی لە دۆخێکی نادیاردایە.