عایشە وەهاب بوو بە سیناتۆری ئەمریکا لە کالیفۆرنیا
عایشە وەهاب، هاوڵاتییەکی ئەفغانی- ئەمریکییە و دانیشتووی کالیفۆرنیایە، وەک سیناتۆری ویلایەتە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی سێشەممە ٦ی کانوونی یەکەم، عایشە وەهاب، هاوڵاتی ئەفغانی-ئەمریکی دانیشتووی کالیفۆرنیا، لە تویتێکدا بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو وەک سیناتۆری دەوڵەت هەڵبژێردراوە.
هەروەها نوسیویەتی شانازی دەکات بەوەی لە بنەماڵەیەکی ئاوارەی ئەفغانی بووە و دواتر نوێنەری ئەنجومەنی شاری هایوارد بووە و ئێستا وەک سیناتۆر هەڵبژێردراوە، ئەو بەدیهێنانی ئەو پۆستەی لە ئەنجامی ماندووبوونی خۆی پێناسەکرد و نوسیویەتی: دەکرێت هەر خەونێک بەدەستبهێنرێت.
عایشە وەهاب پێشتر لە ئەنجومەنی شاری هایوارد لە ناوچەی سانفرانسیسکۆ کاری دەکرد، لەو شوێنەی کە گەورەترین دانیشتوانی ئەفغانی تێدایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا، ئەو داوای ئاسانکاری خانووبەرە گونجاوەکان، پشتگیری بۆ بازرگانیە بچووکەکان و بیمەی بەردەستی بۆ هاوڵاتیان کرد.