یەپەژە چوار ژنی ڕزگارکرد کە لە کامپی هۆل کەلەپچە کرابوون

یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە لە ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە بەشی ٧ی کامپی هۆل چەند ژنێکیان ڕزگارکرد کە لە چادرێکدا کەلەپچە کرابوون و ئەشکەنجە دەدران.

حەسەکە

 

یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیدا دوو ژنیان ڕزگار کرد کە لەناو چادرێکدا زیندان کرابوون و نیشانەی ئەشکەنجەیان بە جەستەوە دیاربوو، هەر لە کاتی گەڕان و پشکنیندا چوار ژنی دیکەیان دۆزییەوە کە لە چادرێکدا کەلەپچە کرابوون و نیشانەی ئەشکەنجەی قوڵ بە جەستەیانەوە دیاربوو.

 

جێی بەبیرهێنانەوەیە، لە ٩یەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیدا، یەپەژە ژنێکی گەنجی ئێزدییان بە ناوی وەفا عەلی عباس ڕزگار کرد کە لە تەمەنی ٩ ساڵیدا لە شەنگال ڕفێندرابوو.