ئەمڕۆ لە مێژوو: یەکەم ژنە سەرۆکی کۆمەڵەی نەتەوەیی پارێزەرانی ئەمریکا دەستنیشانکرا

لە ساڵی ١٩٨١ یەکەم ژن وەک سەرۆکی کۆمەڵەی نەتەوەیی پارێزەرانی ئەمەریکا هەڵبژێردرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە مێژوو، ساڵی ۱۹۸۱ یەکەم ژن سەرۆکی کۆمەڵەی نەتەوەیی پارێزەرانی ئەمریکا دەستنیشانکرا.

 

یەکەم ژن بە ناوی "ئارنێت هابارد"  لە ساڵی ١٩٨١ وەک یەکەم ژن کە سەرۆکایەتی کۆمەڵەی نەتەوەیی پارێزەرانی ئەمەریکا بکات، دەستنیشانکرا،  کە گەورەترین کۆمەڵەی پارێزەران و دادوەرانی ئەفریقی-ئەمریکییە.

 

ئارنێت هابارد بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بیرکاری و کیمیا لە زانکۆی باشووری ئیلینۆیس لە کاربۆندەیڵ بەدەستهێناوە، دواتر لە ساڵی ١٩٦٩ لە قوتابخانەی یاسای جۆن مارشال بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێنا.

 

ئەزموونی کارکردنی لە چەندین پۆستی ئەمریکا هەبووە، ١٩٩٧ بۆ ٢٠٢٢، وەک دادوەر، لە دادگای دادوەری ئیلینۆیس کوک کاریکردووە، لە ساڵانی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٧ بووەتە دەستەی کۆمیساریای هەڵبژاردنەکانی شیکاگۆ، ١٩٦٩ بۆ ١٩٧٢ لە لیژنەی پارێزەران بۆ مافە مەدەنییەکان بەپێی یاسا کاریکردووە.