مەغریب، ڕێژەی بێکاری و نەخوێندەواری لە نێوان ژناندا بەرز دەبێتەوە

لە ڕاپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی کۆمیسیۆنی باڵای پلاندانانی مەغریبدا هاتووە کە ڕێژەی بێکاری و نەخوێندەواری لە نێوان ژناندا لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی مەغریبدا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە زیادبوون دەکات.

مەغریب

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی کۆمیسیۆنی باڵای پلاندانانی مەغریب کە ١٥ی ئادار بڵاوکراوەتەوە، هاتووە ڕێژەی بێکاری بۆ ژنان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا لە ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتووەتە ٢٤.٧٪، هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە ژنانی شارنشین زیاتر کاریگەری بێکارییان لەسەرە، کە ڕێژەی بێکارییان ٣١.٩٪ دایە، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە بۆ ژنانی گوندنشین ٧.٤٪ دایە.

 

ئامارەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە ڕێژەی نەخوێندەواری لەناو ژناندا زیاترە لە پیاوان، بەپێی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی ساڵی ٢٠١٤، ٤٤.٤٪ی ژنان نەخوێندەوارن، ئەم ڕێژەیەک بەپێی ناوچە دەگۆڕێت، واتە ٦٠.٩٪ی ژنانی گوند و ٣٦٪ی ژنانی شارنشین نەخوێندەوارن، تەمەنی نەخوێندەواری لە ٣٥-٤٠ ساڵ ڕێژەکەی بۆ ژنان ٥٤.٧٪ و بۆ پیاوانیش ٢٨.٧٪ دایە.

 

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی نەخوێندەواری و بێکاری لەنێوان ژناندا، ڕاپۆرتەکە دەریخستووە کە لە ١٨٪ی ژنانی شارەکان و ١١٪ی ژنانی  گوندەکان بەپرسیاری بەڕێوەبردنی ماڵن.

 

ت.پ