بەهۆی ساردی کەشوهەوا هاوڵاتیان کەمتر هاتوونەتە سەیرانگەکان

هاوڵاتیان لە یەکەم ڕۆژی بەهاردا بۆ سەیران و پیرۆزکردنی نەورۆز بە جلی کوردییەوە دەچنە دەشت و دەر، بەڵام بەبەراورد بە ساڵانی پێشوو بەهۆی کەشوهەوای ساردەوە ڕێژەیەکی کەمتر لە سەیرانکەران بەدی دەکرێت.

سلێمانی

 

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا سروشت دەژییەتەوە و دیمەنی دەشت و دەر ڕازاوە و کەشوهەوا فێنک دەبێت و ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیار و سەردانیکەران بە جلی کوردی ڕەنگاوڕەنگ سەردانی سەیرانگاکان دەکەن و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن.

 

ئەمساڵ لە جەژنی نەورۆز و یەکەم ڕۆژی بەهاردا، هاوڵاتیان هاتوونەتە سەیرانگاکان و جلی کوردی ڕەنگاوڕەنگیان لەبەر کردووە و خواردنی کوردەواریان هێناوە و کەشێکی خۆش لە سروشتدا بەسەردەبەن و نەورۆز پیرۆز دەکەن.

 

بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت بەبەراورد بە ساڵانی پێشوو بەهۆی کەشوهەوای ساردەوە ڕێژەیەکی کەمتر لە سەیرانکەران بەدی دەکرێت و زیاتر هاوڵاتیان لە باخ و شوێنە گەشتیارییە داخراوەکاندا کاتەکانیان بەسەردەبەن.

 

ت.پ