ژنانی تونس داوای هاوکاری بۆ پشتیوانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەکەن

ژنانی تونس کە باسیان لە بوومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و ڕۆژئاوا و تورکیا و سوریا کرد کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی هەزاران کەس، ئاماژەیان بەوەکرد لەگەڵ زیانلێکەوتووان هاودەنگن.

نازیحە بوسعیدی

 

تونس-بومەلەرزە بەهێزەکەی کە ٦ی شوبات لە ١٠ شاری باکوری کوردستان و تورکیا روویداو بووە هۆی وێرانکاری لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریاش، زیانی گەورەی بە گیان و ژیانی مرۆڤ گەیاندو هەڵمەتەکانی پشتگیری و یارمەتی بۆ قوربانیان لە زیادبووندایە، چالاکوانانی ژنانی تونس وتیان پێویستە هەموو وڵات یەکبگرن و پێکەوە کار بکەن بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە.

 

ستاندی پشتیوانی کرایەوە

بەرەی هەڵبژاردنی نیشتمانی و یەکێتی نەتەوەیی قوتابیانی سوریا، هەماهەنگی نیشتمانی بۆ شکاندنی گەمارۆی سوریا و تۆڕی تونس بۆ ڕووبەرووبوونەوەی سیستمی ئەمنی، بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکارانی تونس ستاندی پشتگیرییان کردەوە، ئەو ستاندی پشتیوانییە کە لەبەردەم شانۆی شارەوانی لەپایتەختی تونس کرایەوە زۆرێک لەچالاکوانانی ژن و پیاو بەشدارییان کردو چالاکوان ڕازیە بجاوی کەحلاوی لە نێوان ستاندی پشتیوانیدا بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

بانگەوازی پشتیوانی کرا

ڕازیە بجاوی کەحلاوی، وتی: "ئەم ستاندەمان کردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی سوریا داوا لە هەموو تونسیەکان و حکومەت دەکەین کە هەستن و پێکەوە پشتگیری بکەن"، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە ڕژێمەکانی ئیمپریالیستی پیلانگێڕی دژی سوریا دەکەن و بە ناردنی سەرباز چەندین تاوانی جەنگی ئەنجام دراوە بەهۆی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکەوە، هاوڵاتیانی هەرێمەکە رۆژێکی سەختیان هەیە.

 

"ئازارەکانیان دوو ئەوەندە بوو"

نەعیمە ئەلقسوری، سیاسەتمەدار و چالاکوان وتی: "ئێمە ئەم ستاندەمان کردووەتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی سوریا و داواکردنی هەڵگرتنی گەمارۆکان لە سوریا، شکاندنی گەمارۆ لە سوریا ئەرکێکە لە دوای بومەلەرزەکە ئازارەکانی گەلانی سوریا و بەتایبەتی قەیرانی ئابووری و پێویستی ناکۆکی و قەیرانەکان دوو هێندە بووە".

 

"پێویستە گەمارۆکە هەڵبگیردرێت"

هەروەها چالاکوان ئەلفە ئەلغەش داوای هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سووریای کرد و ڕایگەیاند کە ئامانجیان دروستکردنی هۆشیارییە لە گرنگی پشتیوانیکردن.