"دەبێت ژنان بە دەنگێكی ڕێکخراو و بەهێز وەڵامی کۆمەڵکوژییەکە بدەنەوە"

کەژەکە بەیاننامەیەکی لەبارەی کۆمەڵکوژی پاریس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە دەنگێکی رێکخراو و گەورەترەوە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانە دەدرێتەوە، کە ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامدەریەتی.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێی ناوەندی هونەریی ئەحمەد کایا لە پاریس کە سێ کەس شەهید بوون و یەکێکیان ئامینە کارا-ئەڤین، ئەندامی بزووتنەوەی ژنانی کورد بوو، کۆمەڵەی ژنانی کورد-کەژەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بکوژ دەوڵەتی تورکە و دەبێت گەلەکەمان و بە تایبەت ژنان لە هەموو شوێنێک کاردانەوەیان هەبێت.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەژەکە:

 "٢٣ی کانونی یەکەم لە نیوەڕۆدا هێرش لە دژی ناوەندی کولتوری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس و دوکاندارانی کورد ئەنجامدراوە، ئەمە دوایین ئاڵقەی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستە. ئێمە بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوەی ئەو کۆمەڵکوژیە لە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دەکەین".

 

بە گوێرەی زانیارییەکان ٣ وڵاتپارێز شەهید بوون و ٣ کەسی دیکەش برینداربوون، هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، بەژنی خۆمان لە بەرامبەر شەهیدان دادەنەوێنین، بەڵێن دەدەین کە لێپرسینەوەی ئەو کۆمەڵکوژیە لە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بکەین. سەری هەموو گەلەکەمان ساغ بێت.

 

بکەری کۆمەڵکوژیەکە دەوڵەتی تورکە

زۆر جێی تێڕامان و واتادارە ئەو کاتەی کە کۆبوونەوە لەسەر ساڵیادی دەیەمینی تیرۆرکردنی هەڤاڵانمان سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە پاریس سازدەکرا، ئەو کۆمەڵکوژیە ئەنجامدرا. بە ئەنجامدانی هێرشەکەدا، لەوکاتەی کە ئێمە پلانی چالاکی بۆ یادی هاوڕێیانمان دادەنێین، دیارە کە بکەری هێرشەکە دەوڵەتی تورکە و هێرشەکە لە لایەن میتەوە رێکخراوە. بکوژ و ئەوانەی لە پشت بکوژەوەن لەلای ئێمە دیارن. دەسەڵاتی ئاکەپە- مەهەپە کە لەسەر خوێنی کوردان دەژی، تاقمی ئەردۆغان-باخچەلییە. ئامانجی ئەو هێرشەش تۆقاندن و سەپاندنی خۆبەدەستەوەدانە بەسەر کوردان و ژناندا.

 

ئەو هێرشەی لە پاریس ئەنجامدرا، بە هیج جۆرێک مایەی قەبوڵکردن نییە. ناکرێت کە لێپرسینەوەی لێنەکرێت و باجەکەی نەدرێت. ئەگەر پەردەپۆش بکرێت و باجەکەی نەدرێت، دەسەلمێندرێت کە ئەوروپا بە تایبەتیش فەرەنسا بەڵێ بۆ هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەکات و هاوکارییەتی. بابەت و کێشەکە تەنیا گرتن و دادگایی بکوژ نییە. دەبێت میت و دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە لە پشت بکوژەکەوەن دادگایی بکرێن. دەوڵەتانی ئەوروپی و دەوڵەتی فەرەنسا با باش بزانن کە ئەوەی ئەمڕۆ ئەوەی لەناو پاریسدا بەسەر کورداندا هێنا، سبەینێ بە شێوەیەکی دڕندانە تر بەسەر گەلانی ئەوروپایدا دەهێنێت. با کەس لەوبارەوە گومان و دڕدۆنگی نەبێت.

 

گەلەکەمان دەبێت بە شێوەیەکی بەهێز و رێکخراو لە هەموو شوێنێک کاردانەوە دەرببڕێت

گەلەکەمان لە ئەوروپا، ژنانی کورد و دۆستانمان، هاوڕێیانمان لە یەکەم ساتەوە رژانە کۆڵان و شەقامەکان و کاردانەوەیان نیشاندا. زۆر گرنگە کە ئەو کاردانەوەیە لە هەموو شوێنێک بە شێوازێکی بەهێز و رێکخراو لە دژی هێرشە فاشیستییە پاکتاوکارییەکان نیشان بدرێت. دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک رژێمی ئاکەپە- مەهەپە شەرمەزار و ریسوا بکەن. بکوژی راستەقینە ئەوانن و با داوا بکرێت کە لە دادگای نێونەتەوەیی دادگایی بکرێن.

 

دەسەڵاتداری فاشیست لە لایەکەوە لە ئیمڕاڵی گۆشەگیری قوڵ لەسەر رێبەرمان پەیڕەو دەکات و لەگەڵ سی پی تی هەوڵ دەدەن رەوایەتی بە گۆشەگیری بدەن، دۆخێکی ناڕوون کە دەبێتە مایەی بیگەرانی قوڵ ساز دەکەن، لە لایەکی دیکەوە هەموو جۆرە تاوانێکی شەڕ لە دژی گەریلا ئەنجام دەدەن، لە باکووری کوردستانیش لە دژی دامەزراوە و بەرپرسانی پارتە دیموکراتیکەکان ئۆپەراسیۆن دەکەن. سەرباری هەموو ئەوانەش لە ناوەڕاستی ئەوروپاوە هێرش لە دژی وڵاتپارێزان و پێشەنگانمان ئەنجام دەدەن. کورد و ژنانی کورد بەوانە نەترساون، هەنگاویان بۆ دواوە نەناوە، لە ئێستا بەدواشەوە ناترسن و هەنگاو بۆ دواوە نانێن. بە پێچەوانەوە، بە دەنگێکی رێکخراو و گەورەترەوە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانە دەدرێتەوە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هیچ ئەنجامێک بە دەستناهێنێت، چی دەکات بابیکات، ئیتر کۆتایی هاتووە و دادگایی دەکرێت.

 

دەبێت گەلەکەمان، ژنانی کورد و دۆستانمان لە هەموو گۆڕەپانەکان بە تایبەتی لە ئەوروپا ئەم شەڕەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بەهێزترین شێوە ریسوا بکەن و چالاکییەکانیان بە شێوەیەکی بەهێز گەشە پێبدەن. مایەی قەبوڵکردن نییە کە کاربەدەستانی فەرەنسی لە راگەیەندراوی سەرەتاییدا دەڵێن 'کەسێکی نەژادپەرست هێرشەکەی کردووە' و دەبێت رێگە نەدرێت کە ناسنامەی بکوژ بە وتنی لەو جۆرە بشێوێندرێت. ئەوە مایەی قەبوڵکردن نییە.

 

دەبێت چالاکییەکان گەورە بکرێن

دەبێت دەوڵەتانی ئەوروپی و دەوڵەتی فەرەنسا رێگە نەدەن کە خاکەکەیان ببێتە ئەو خاکەی کە تورکە فاشیستەکان خوێنی کوردی تێدا بڕێژن و ژنانی ئازاد بکەنە ئامانج.، دەبێت باجی ئەوکارەیان پێبدەن. ئەگەر لەو دە ساڵەدا لێپێجینەوە لە تیرۆرکردنی هەڤاڵ سارا بکرایە، ئەو کۆمەڵکوژیە رووینەدەدا. لە راستیدا کۆمەڵکوژی سیاسی لە مێژوو و رێکەوتی جیاجیا لە فەڕەنسادا ئەنجامدراون، رێکەوت نییە. دەبێت ئەم کۆمەڵکوژیەش نەشاردرێتەوە و نەکرێتە مەتەڵ. نابێت رای گشتی بە وتنی ئەوەی بکوژ نەژادپەرستە نەخەڵەتێندرێت و راستی پێچەوانە نەکرێتەوە. دەوڵەتی تورک کە پەلەپیتکە راکێشاوە و لە پشت پەلەپیتکەوەیە، دەبێت دەستبەجێ بە شێوازی یاسایی دادگایی بکرێت. دەبێت راستییەکان بۆ گەلی کورد، ژنان و رای گشتیی دیموکراتیک باس بکرێن. هەر هیچ نەبێت نەبنە هاوبەشی ئەم تاوانانەی شەڕی دەوڵەتی فاشیستی تورک کە لە تاوانی شەڕدا هابەشی ئەون، رۆژێکیش خۆیان دەکاتە ئامانج. لەبەر ئەوەی ئەگەر رێگری لە فاشیزم نەکرێت هاوکارانی خۆیشی دەکاتە ئامانج.

 

ئیتر کاتی وەستاندنی ئەو هێرشە پاکتاوکارییانەی فاشیزمە! وەک بەڕێوەبەرایەتی کەژەکە داوا لە گەلەکەمان و دۆستانمان لە هەموو گۆڕەپانەکان دەکەین، بەتایبەتی ژنان و گەنجان، لە دژی فاشیزم یەکبگرن، ئەو چالاکیانەی فاشیزم لەناو دەبەن پەرەیان پێبدەن و فراوانیان بکەن".