"دەبێت گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ و توندتیژیی لەسەر ژنان نەمێنێت"
لە شاری کراسنۆداری ڕووسیا، ژنانی کورد بە بۆنەی ٢٥ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سیمینارێک پێشکەش کرا.
ناوەندی هەواڵ
لە شاری کراسنۆداری ڕووسیا، ژنانی کورد بە بۆنەی ٢٥ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سیمینارێکیان بە ناوی “بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆمان دەپارێزین” لە ماڵی کوردانی کراسنۆدار ڕێکخست.
لە سیمینارەکەدا مێژووی ٢٥ـی تشرینی دووەم باسکرا و گفتوگۆ لەسەر توندوتیژی سەر ژنانی جیهان و بەتایبەت ژنی کورد کرا و هۆکارەکان دەستنیشانکران. ئاماژەش بەوەکرا ژنانی کورد ڕووبەڕووی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە و دەوڵەتی ئێران دەبنەوە.
بەشداربووانی سیمینارەکە ئەوەیان دەستنیشانکرد کە دەبێت بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ژنان بنیاد بنرێت وتیان: دەبێت گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ و توندتیژیی لەسەر ژنان نەمێنێت. فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بانگەوازە بۆ کۆمەڵگەی ئازاد و ئازادی مرۆڤایەتی.
سیمینارەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ”، ژن، ژیان، ئازادی” و “نا بۆ توندوتیژی لەسەر ژنان” کۆتایی پێهات.