لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەیان فەلەستینی لە غەززە گیانیان لەدەستدا

دەیان فەلەستینی کە ژن و منداڵی تیادایە، بەهۆی هێرشە توندەکانی ئیسرائیل لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی هەینی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئەنجامیدا، گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لانیکەم٤٠ هەزار و ٨٧٨ فەلەستینی، کە ١٦ هەزار و ٧١٥ منداڵ، ١١ هەزار و ٣٠٨ ژنن، لەلایەن ئیسرائیلەوە بوونەتە قوربانی.

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەرمیی فەلەستین وافا، ڕۆژی شەممە دوای نیوەی شەو، لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی حەلیمە سادسیە، لە چادرەکانی فەلەستین لە ناوچەی جیبالی لە بەشی باکووری غەززە، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەس بریندار بوون.

 

لە هەمان کاتدا لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە ڕۆژئاوای کەمپی پەنابەرانی نوسیرات، زانرا کە تەرمی ٥ کەس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا، تەقینەوەی گەورە لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی زەیتونیش ڕوویدا، کە ئیسرائیل بە سەختی بۆردومانی تێدا کردووە.

 

ماڵەکان کرانە ئامانج

لە باشووری خان یونسیش لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر ماڵێک، زانرا کە گیان لەدەستدان و بریندار هەیە، لە ئەنجامی هێرشەکەی ناوچەی ئەنناسر کە باڵەخانەیەک کراوەتە ئامانج، خەڵکێکی زۆر لەوانە منداڵان گیانیان لەدەستداوە و بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیش لانیکەم ٣٧ کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.