ئیلهام هاشمی مەدالیای بڕۆنزی لە پاڵەوانێتی ئاسیا بەدەستهێنا
ئیلهام هاشمی، ئەندامی هەڵبژاردەی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی، مەدالیای بڕۆنزی لە پاڵەوانێتی ئاسیا بردەوە.
ناوەندی هەواڵ
١١یەمین خولی پاڵەوانێتی وەرزشی ئاسیا بۆ ژنان و پیاوان ڕۆژی شەممە ١٧ی شوبات، دەستیپێکرد و تا ١٩ی شوبات بەردەوامبێت، بۆ ئەم مەبەستەش میوانداری ٢٠٠ وەرزشکار لە ٢٦ وڵاتی جیهان کراوە.
یەکەم ڕۆژی پاڵەوانێتی وەرزشی ئاسیا لە تاران کۆتایی هات و هەڵبژاردەی ئێران سێ مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.
لە کۆتایی یەکەم ڕۆژی پاڵەوانێتییەکە، ئیلهام هاشمی، وەرزشوانی ئێرانی لە پێشبڕکێی بەرزکردنەوەی قورسایی ژناندا یەکەم خەڵاتی بڕۆنزی بەدەستهێنا.
لە یاری کۆتایی هەڵدانی قورسایی ژناندا، سەن یوی چینی بە فڕێدانی ١٧.٥٥ مەتر مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا نەسریدینۆڤا مالیکای ئوزبەکستان ١٥.٤٥ مەتر لە پلەی دووەم و ئیلهام هاشمی ئێرانی بە ١٤.٢٧ مەتر لە پلەی سێیەمدا بوو.
هەروەها کیگان ڕۆستامی، فاتمە ئیدیان و شەهلا مەحمودی لە قۆناغی سەرەتایی پێشبڕکێی ٤٠٠ مەتردا گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی و لە ڕۆژی دووەمی پێشبڕکێکەدا کۆتایی پێشبڕکێی ٤٠٠ مەتر ئەنجام دەدرێت.