لە ماوەی ٧٣ ساڵی ڕابردوودا تەنها ٦٪ی پلاستیكی بەرهەمهێندراو ڕیسایكڵ كراوە

لە جیهاندا ساڵانە ٣٥٠ ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیك بەرهەمدەهێنرێت و لە ساڵی ١٩٥٠ەوە تەنها نزیكەی ٦٪ی پلاستیكی بەرهەمهێندراو ڕیسایكڵ كراوە.

ناوەندی هەواڵ


ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بڵاویكردووەتەوە، لە جیهاندا ساڵانە نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیكی بەرهەم دەهێندرێت و ئەم پاشماوەیە دەسوتێندرێت و دەنێردرێت بۆ زبڵدانەكان، یاخود لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بازرگانی پێوە دەكرێت.


ڕوونیش كراوەتەوە، گەورەترین هەناردەكاری پاشماوەی پلاستیكی بریتین لە ژاپۆن، ئەمریكا و ئەڵمانیا، هاوردەكاری سەرەكیش بریتین لە مالیزیا، ڤێتنام و ئەندەنوسیا، ئەم وڵاتانە ڕێسای ژینگەیی كەمتر توندیان هەیە لە چاو وڵاتانی پێشكەوتوودا، ئەمەش وایكردووە ببنە شوێنێك بۆ پاشماوەی پلاستیك.

 

سوتاندنی پاشماوەی پلاستیکی گەردیلەی ژەهراوی دەردەدات
بەپێی زانیارییەكان، تەنها نزیكەی ٦٪ی سەرجەم پلاستیكەكانی بەرهەم هێنراو لە ساڵی ١٩٥٠وە ڕیسایكل كراون، سوتاندنی پاشماوەی پلاستیكی گەردیلەی ژەهراوی دەردەدات كە كاریگەری زیانبەخشی لەسەر كوالێتی هەوا هەیە.