دۆسییەی ئەو تۆمەتبارانەی دەستدریژییان کردبووە سەر منداڵێکی کچ دواخرا

لە ساڵی ٢٠٢١، کە یاریدەدەری ڕاهێنەر لە تیمی تۆپی پێی ژنان لەگەڵ چەند کەسێکدا، لە مەغریب دەستدرێژییان کردبووە سەر منداڵێکی کچ، دادگایی کردنیان لە لایەن دادگاوە دواخراو ڕێکخراوەکانی ژنان داوا دەکەن تۆمەتبارەکان بە گەورەترین تاوان سزا بدرێن.

مەغریب

 

لە شاری تاتای مەغریب،  لە ساڵی ٢٠٢١، منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لەلایەن یاریدەدەری ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی ژنانی تاتا دەستدرێژی کرایەسەر، لە دانیشتنی دووەمی کەیسەکەدا کە لە دادگای پێداچوونەوەی ئەگادیر بوو، بۆ بەرگریکردن لە بابەتەکە لەسەر داوای پارێزەرانی منداڵان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ پێشکەشکردنی ڕەزامەندی دەستێوەردانەکە بۆ دادگا، ، دواخرا بۆ ٤ی تشرینی یەکەم.

 

دوای دانیشتنەکە چالاکوانانی مافەکانی ژنان لەبەردەم دادگا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوە کرد کە تۆمەتبار بەهۆی گەورەترین تاوانەوە دەبێت سزای قورسی یاسایی بدرێت.

 

چی ڕوویدا؟

لە ساڵی ۲۰۲۱، منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لەلایەن یاریدەدەری ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی ژنانی تاتا کەلەناو ٦ کەسدا بوو، دەستدرێژی زایەندی کرایە سەر، ڕووداوەکە دوای ئەوە زانرا کە ئەو منداڵەی دەستدرێژی کراوەتەسەر دووگیان بووە،  شەش تاوانبار بە یەک ساڵ و نیو زیندانی سزادران لە دادگای تاوانی ئەگادیر، دوای جێبەجێکردنی سزاکە، تۆمەتبارەکان ئازادکران، جارێکی دیکە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ئەگادیر دادگایی کران، ڕێکخراوەکانی ژنان کە بەدوای کەیسەکەوەن داوایان کردووە تۆمەتبارەکان سزا بدرێن بەهۆی گەورەترین تاوانەوە.