بەهۆی زریانەکەوە ٢ کەس لە شاری بازارجیخ گیانیان لەدەستدا
لە شاری بازارجیخ بەهۆی زریانەکەوە ٢ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ١٥٠ کەسیش بریندار بوون.
مەڕەش
لە بازارچیخی سەر بە پارێزگای مەڕەش لە باکووری کوردستان، کە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی لێ ڕوویدا، بەیانی ئەمڕۆ بارانێکی بەخوڕ باری و زریان ڕوویدا.
لەگەڵ زریانەکەدا چادر و کۆنتێنەرەکانی قوربانیانی بوومەلەرزە لە ناحیەی جەنگیز تۆپڵ هەڵوەشان و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون ٢ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها زانرا بەهۆی زریانەکەوە ٤٦ کەس بە سەختی بریندار بوون و لانیکەم ١٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.