بەهۆی زریانەکەوە ٢ کەس لە شاری بازارجیخ گیانیان لەدەستدا

لە شاری بازارجیخ بەهۆی زریانەکەوە ٢ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ١٥٠ کەسیش بریندار بوون.

مەڕەش

 

لە بازارچیخی سەر بە پارێزگای مەڕەش لە باکووری کوردستان، کە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی لێ ڕوویدا، بەیانی ئەمڕۆ بارانێکی بەخوڕ باری و زریان ڕوویدا.

 

لەگەڵ زریانەکەدا چادر و کۆنتێنەرەکانی قوربانیانی بوومەلەرزە لە ناحیەی جەنگیز تۆپڵ هەڵوەشان و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون ٢ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

 

هەروەها زانرا بەهۆی زریانەکەوە ٤٦ کەس بە سەختی بریندار بوون و لانیکەم ١٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.