بۆ ڕۆژانی گەشتی نەورۆز ژنان و منداڵان ئاگادار دەکرێنەوە

بۆ ڕۆژانی گەشتی نەورۆز ژنان و منداڵان ئاگادار دەکرێنەوە و ئاماژە بەوەدەکرێت کە ساڵی ڕابردوو تەنها لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا ١١ منداڵ بە نەبەکامی لە دایکبوون.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشک پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان ڕایگەیاند، داواکارە لە هاوڵاتیان لە ڕۆژانی گەشت و سەیراندا ئاگاداری ئەم سێ حاڵەتە بن، کە بریتین لە نەوت خواردنەوە لەلایەن منداڵانەوە، ئەو منداڵانەى نەخۆشى پاقلەیان هەیە بە دوور بگیرێن لە خواردنى یاپراخ و دەبێت شۆفێران ئاگادارى ژنانى دووگیان بن و بەخێرایی ئۆتۆمبێل لێ نەخوڕن.

 

هەروەها ژنانى دووگیان خۆیان بە دوور بگرن لە هەڵپەڕکێ و بەکارهێنانى پێڵاوی پاژنە بەرز.

 

ئەو پزیشکە ئاماژەى بەوەشکردووە، ساڵی ڕابردوو تەنها لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا ١١ منداڵ بە نەبەکامی لە دایکبوون.