لە کەنەدا گۆڕی بەکۆمەڵی منداڵان دۆزرایەوە

لە کەنەدا زیاتر لە دوو هەزار ئێسکی مرۆڤ کە پێدەچێت هی منداڵانی ڕەسەن بن، لە گۆڕەپانی قوتابخانەیەکی کۆنی کڵێسای برایان دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١ پاشماوەی ٢١٥ منداڵ لە باخچەی قوتابخانەیەکی کۆنی کڵێسای برایان لە ناوچەی ستار بلانکێت کری نەیشن لە ساسکاچوان لە کەنەدا دۆزرایەوە، ئێستا لە قوتابخانەیەکی دیکە گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە بەهۆی گەڕانی ڕادارلە گۆڕەپانەکەیدا دۆزرایەوەم کە پێدەچێت زیاتر لە دوو هەزار ئێسک و پروسک بێت.

 

شێڵدۆن پۆیتراس، سەرۆکی پڕۆژەی گەڕان بەدوای زەویدا لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەو پاشماوەی دۆزراوەتەوە ڕەنگە پاشماوەی مرۆڤ و پارچە بەرد یان دار بێت، کە لە کاتی کارکردن لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دۆزراوەتەوە، تیایدا پارچەیەک ئێسکی چەناگە هەبووە، پێدەچێت هی منداڵێکی تەمەن پێنج شەش ساڵانە بێت، ئەمەش بەڵگەی فیزیکییە لەسەر گۆڕێکی بێ ناونیشان.

 

قوتابخانەکە لە ساڵی ١٨٨٤ کراوەتەوە

قوتابخانەی کڵێسای برازانی لێبرێت دەکەوێتە گوندی لێبرێت لە نزیک شاری ڕیجینا پایتەختی ساسکاچوان لە کەنەدا، ساڵی ١٨٨٤ کراوەتەوە و لە ساڵی ١٨٩٥ فراوانتر بووە، لە ساڵی ١٩٥١ قوتابخانەکە یەکێک بوو لە یەکەم قوتابخانەکانی شاری برازانە.

 

لە ساڵی ٢٠٢١ گۆڕستانەکان دۆزرانەوە

لە وڵاتی کەنەدا، گۆڕی منداڵانی تۆمارنەکراو لە باخچەی قوتابخانەی کۆنی بەشەناوخۆییەکدا، بۆ یەکەمجار لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١، ئێسکی ٢١٥ منداڵ لە باخچەی قوتابخانەکە لە کاملوپس لە پارێزگای کۆڵۆمبیاى بەریتانی دۆزرایەوە. ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، پاشماوەی ٧٥١ منداڵ کە لە تۆمارە فەرمییەکاندا نەدۆزراونەتەوە، لەناو باخچەکەدا دۆزراونەتەوە. لە نزیک سانت لە میسیۆنی پێشووی یوجین لە پارێزگای بریتیش کۆڵۆمبیا، گۆڕی تۆمارنەکراو دۆزرایەوە کە پاشماوەی ١٨٢ منداڵی تێدابوو.

 

دیسانەوە لە ڕاگەیاندنی ١٢ی تەمموزی ٢٠٢١ لە هۆزی ڕەسەنی دوورگەکانی کەنداوی باشووری پێنێلاکوت، ڕاگەیەندرا کە زیاتر لە ١٦٠ گۆڕی "بێ بەڵگەنامە و بێ نیشانە" لە ناوچەی سەر بە کڵێسای بیرازانە لە کوپەر دۆزرایەوە، لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکاندا، گۆڕستانی نوێ دەدۆزرێنەوە.

 

منداڵەکان بە زۆر لە بنەماڵەکانیان وەرگیران

زانراوە کە نزیکەی ١٥٠ هەزار منداڵی خێزانە ناوخۆییەکان بە زۆر بردراون و لەم قوتابخانانە دانراون. لە قوتابخانەکاندا زۆربەی منداڵەکان لەلایەن قەشە و ڕاهیب و مامۆستاکانی دیکەوە تووشی توندوتیژی جەستەیی و سێکسی و دەروونی بوونەتەوە، جگە لەو دەستدرێژیانەی لە تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی ڕاستی و ئاشتەواییدا تۆمارکراون کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە کەنەدا دامەزراوە، دیاریکرا کە هەندێک لە منداڵان پشکنینی پزیشکییان بۆ کراوە، لەلایەکی دیکەوە حکومەت بە فەرمی داوای لێبوردنی لە لێقەوماوان کردووە، بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لە قوتابخانەکانی کەنیسەی برازان ڕوویانداوە و لە ئەنجامدا هەزاران منداڵ بەهۆی برسێتی و سەرما و نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە.