قوربانیانی تەقینەوەی غاز لە دهۆک گەشتە ٥ گیان لەدەستدان
شەوی ڕابردوو لە سهمونخانهیهكی گهڕهكی گرێ باسێی لە شارى دهۆك تانکییەکی غاز تەقییەوە و ئەمڕۆ ژمارەی قوربانییەکان گەشتە ٥ کەس کە گیانیان لەدەستداوە.
سلێمانی
کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکى شەوى ڕابردوو، له سهمونخانهیهكی گهڕهكی گرێ باسێی لە شارى دهۆك، کە قاتی سەرەوەی بەشە ناوخۆیی خوێندکاران بوو، تانكیەکی غاز تهقیهوه، لە ئەنجامدا ٤ ڕاستەوخۆ گیانیان لەدەستدا.
بەپێی وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى ڕووداوەکە چوار كهس گیانیان لهدهستدا و ٣٣ كهسی دیكهش برینداربوون، كه دۆخی تهندروستی بهشێكیان ناجێگیر و لهژێر چاودێری وردی پزیشكیدان، ئەمڕۆش ژمارەی گیان لەدەستداوان بۆ ٥ کەس بەرزبووەوە.
بەپێى ئامارەکان، تا ئێستا پێنج کەس بەهۆى تەقینەوەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سلێمانى لە بارەى چۆنیەتى بەکارهێنان و پاراستنى بتڵى غازى ماڵان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و بەمشێوەیە ڕێنمایی دەدات؛
یەکەم- بەکارهێنانی بۆری و سۆندەی تایبەت و حەراری دژە سووتان بۆ گەیاندنی غازەکە بە شوێنی مەبەست کە بەرگەی گەرمی و پەستان بگرێت.
دووەم- نابێت سۆندەی غاز لە پشتی فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە و بەردەوام کاریگەریی گەرمی لەسەر بێت.
سێیەم- بە هیچ شێوەیەک نابێت بتڵی غاز لە شوێنی کارکردندا هەبێت، یان لە جێگەیەک دابنرێت کە سەقفی گیرابێت و هەوای دەرنەچێت، وەک ژێرزەمین و کۆگا و چێشتخانە.
چوارەم- کردنەوەی غاز لەسەرە مونەزەمە لە کاتی پێویستی و ئیشکردندا و کوژانەوەی لە سەرە مونەزەمەوە، نەک تەنها کوژانەوەی لە ئامێری گەرمکەرەوەکەوە.
پێنجەم- لەکاتی بەستنی بەشی ژێرەوە بتڵی غاز نابێت ئاوی گەرم بەکاربهێنیت بۆ توانەوەی سەهۆڵەکە، بەڵکو دەبێت بتڵی غازەکە بگۆڕدرێت و دابنرێت هەتا خۆی ئەتوێتەوە، ئەم حاڵەتە کەمتر لە ماڵدا ڕوودەدات زیاتر لە نانەواخانە و چێشتخانەکاندا ڕوودەدات، بەهۆی بەکارهێنانی سەرە مونەزەمەی پەستانی هەزاری.
شەشەم- ئەگەر هەستت بە بۆنی غاز کرد لە شوێنی کارکردندا، نابێت بە هیچ جۆرێک کارەبا داگیرسێنیت تەنانەت ئەگەر ساحیبەی هەواش بێت، چونکەی بە داگیرساندنی ساحیبە یان تەنها گڵۆپێک ئەبێتە هۆی دروستبوونی شەرارەی ئاگر و بەخێرا ترین شێوە کڵپە دەکات و کارەسات دەخولقێت.
حەوتەم- کاتێک هەست بەبۆنی غاز دەکەیت باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن دروست کردنی (تهویە)یە واتە دەرچە بۆ دەرچونی غازەکە وە لەم حاڵەتەشدا باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگاو پەنجەرەیە و چووونە دەەوەی خۆتە لەو شوێنەدا چونکە مەترسیدارە مانەوەت تیایدا.
هەشتەم- بەهیچ جۆرێک ئامێری موبایل و نابێ ببرێتە ئەو جێگەیەی لێچونی غاز تیایدا ڕوویداوە چونکە بەکارهێنانی و پەیوەندی کردن بە موبایل مەترسیدارە لەم حاڵەتەدا،