سنە لە مانگرتنی تەواوەتی دایە و درێژەی پێدەدات

ئەمڕۆ شاری سنە بۆ یادی قوربانیانی ڕاپەڕینی جەماوەری ٢٠١٩ و دوابەدوای بانگەوازییەکان درێژەی بە مانگرتنی سەرتاسەری داوە.

سنە

 

ئەمڕۆ، ١٥ی تشرینی دووەم، یەکەم ڕۆژی ئەو مانگرتنانەیە کە خەڵکی شۆڕشگێڕ بە یادی قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٩ دەستیپێکردووە، ئەمەش دوای بانگەوازی بەرفراوان دێت بۆ دەستکرد بە مانگرتن لەلایەن هەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان.

 

شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەڵامی ئەرێنی بۆ ئەم مانگرتنانە دایەوە و هەموو شارەکە لە مانگرتنی تەواو دایە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

سەرەڕای ئەو فشارە ئابوورییە پشت شکێنانەی کە تووشی وڵات بووە بەڵام تا ئێستا خەڵکی ئێران بە یەکگرتوویی پەیوەست بوون بەو مانگرتنانە و شاری سنەش پێشڕەوی مانگرتنەکەیە.