چیا قاسم بووە بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا چیا قاسم، فەرمانبەر لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە، وەک بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە هەڵبژێردرا و دەستبەکار بوو.
هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئاماده‌بوونی ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی گشتی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم و قایمقام و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و ژماره‌یه‌ك له ده‌سته و یه‌كه گه‌شتوگوزارییه‌كان مه‌راسیمی دەستبەکاربوونی چیا قاسم وەک به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا چیا قاسم سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ بەخشینی ئەو پۆستە و وتی: ئەمە وەک ئەرکێک دەبینم نەک وەک پلە و بەڕێوەبردن، کاتی ئەوەیە خزمەت ە شاری هەڵەبجە بکەیین.
چیا قاسم ماوه‌ی ١٥ ساڵە فه‌رمانبه‌ره له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه و خاوەنی بهكالۆریۆسە له ئه‌ندازیاری، لە وڵاتی یابان توانیوەیەتی بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە بواری بەڕێوەبردندا بەدەستبهێنێت، هەروەها بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بواری كاره‌ساته سروشتییه‌كان له وڵاتی ئەڵمانیا بەدەستهێناوە.
چیا قاسم له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هەڵەبجه لێپرسراوی نه‌خشه‌دانان بووه و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵیش سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كان بووه، لە مەراسیمێکدا ئەمڕۆ وەک به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری هەڵەبجە دەستبەکار بوو.