سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی: دۆخی ئەوروپا لە مەترسیدایە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری لەبارەی دۆخی ئابووری ئەوروپا نیشاندەدات و ئاماژەی بەوەکردووە ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی كه‌می وزه‌ دەبێتەوە و مەترسیدارە.

ناوەندی هەواڵ

 

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاسۆی ئابووری جیهانی خۆی لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەدا، کە لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە لە واشنتۆن ڕێکخرابوو، خستەڕوو، لە ڕاپۆرتێکی ناوچەیدا ئەمڕۆ، ٢٤ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە، "ئاسۆی ئابووری ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە،

 

لەم ڕاپۆرتە ناوچەییەدا، سندوقەکە ڕوونی کردەوە کە "ئەوروپا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا سەرقاڵی تێپەڕاندنی بڵاوبوونەوەی پەتا و سیاسەتی جیهانی بوو، هەروەها ئابووری وڵاتان لە هەڵئاوساندا بوو، بەڵام شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و کاردانەوەکان، ئەم ئاسۆیانەی بە تەواوی گۆڕی".

 

پێشبینی دەکرێت گەشەی کیشوەری ئەوروپا، بەبێ تورکیا و وڵاتانی ئاڵۆز، لە ساڵی ٢٠٢٢دا بگاتە ٣.٢٪ و لە ساڵی ٢٠٢٣دا بگاتە ٠.٦٪، بەڕێژەی ٠.٧ و ١.١ خاڵ کەمتر بێت لەو پێشبینیانەی لە ماوەی تەمموزدا کراوە، سەبارەت بە هەڵاوسان پێشبینی دەکرا لە ساڵی ٢٠٢٣دا خاو بێتەوە، بەو پێیەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکرد گەشەی ئابوورییە پێشکەوتووەکانی ئەوروپا بگاتە ٦.٢٪ و لە ئابوورییە تازەپێگەیشتوەکانی ئەوروپاش بگاتە ١١.٨٪.

 

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە کە "یەکێک لە مەترسییە هەرە بەرچاوەکان لە کورتخایەندا پچڕانی دابینکردنی وزەیە کە لەگەڵ زستانێکی سارددا دێتە ئاراوە و دەتوانێت ببێتە هۆی کەمیی غاز و بەشەخۆراک و قووڵتربوونی سەختی ئابووری".

 

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکردووە، "کێشە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ دروستبوونی قەیرانی تێچووی ژیاندا توندتر دەبێت"، ئەمەش وایکردووە حکومەتەکان "سیاسەتی بودجەیەکی فراوانتر بەڕێوەببەن.