سرور پاکنشان، بێژەری ڕادیۆی گرگان کۆچی دواییکرد

سرور پاکنشان، بێژەرە بە ئەزمونەکەی ڕادیۆی گرگان لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ١٦ی حوزەیران، سرور پاکنشان، خەباتکاری ڕادیۆ، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دواییکرد.

 

سرور پاکنشان لە ساڵی ١٩٤٣ لە شاری شاهرود لە ئێران لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٣دا بێژەرێک لە ڕادیۆی گرگان دەستیبەکار کردووە، لە سەرەتای دەستبەکاربوونیشییەوە چووتە تاران و لەوێ دڕێژەی بە کارەکانی داوە.

 

سرور پاکنشان خاوەنی چەندین بەرنامەی "گوڵەکان، کلتور و خەڵک، خێزان، زانست و ژیان" و چەندانی دیکە بووە.