فەیلەسوف ئیڤا کیتای پشتگیری لە بانگەوازییەکەی ڕێبەری گەلی کورد کرد
ئیڤا فێدر کیتای، فەیلەسوفی بەناوبانگی فێمینیست بە پەیامێکی نووسراو پشتگیری خۆی لە بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕاگەیاند.
ناوەندی هەواڵ
ئیڤا فێدر کیتای، فەیلەسوفی بەناوبانگی فێمینیست بە پەیامێکی نووسراو پشتگیری خۆی لە بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕاگەیاندو بانگەوازەکەی بە "ڕێزگرتن لە شکۆی مرۆڤایەتی و دەربڕینی ئازادی کولتووری گەلی کورد" پێناسە کرد.
لە پەیامەکەدا کە بۆ پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" نێردراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم جۆرە هەوڵە دەستپێشخەریانە لە کاتێکدا کە دیموکراسی و ئاشتی لە جیهاندا ڕووی لە کەم ڕەنگبوونەوە کردووە، "گرنگییەکی ژیانی هەیە."
دەقی پەیامەکە بەمشێوەیەیە: "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی، ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ راگەیەندرا، نیشانەی ئاشتیانەی ڕێزگرتنە لە شکۆی مرۆڤایەتی و داواکاری ڕەوای گەلی کوردە بۆ ئەوەی بتوانێ بە شێوەیەکی ئازادانە زمان و کولتووری خۆی بەکار بهێنێت. ئامانجی ئەم بانگەوازە هەروەها بەهێزکردنی هیوای ئاشتی و دیموکراسییە. لە جیهانی ئێمەدا کە لە دیموکراسی دوور دەکەوێتەوە و لەو شوێنانەی کە شەڕ و پێکدادان لە پەرەسەندنە، بەڕاستی پێویستمان بەم جۆرە دەستپێشخەرییانە هەیە، بەو بۆنەوە من پشتگیری تەواوی خۆم لەم هەنگاوە دەکەم.
ئیڤا فێدر کیتای، پێشەنگە لەبواری ئەخلاقی فێمینیستی و لە بوارەکانی تیۆری دادپەروەری و فەلسەفەی کەمئەندامی، وەک ئاکادیمیستێک دەناسرێت کە بە بەرهەمەکانی: “Love’s Labor: Essays on Women, Equality, and Dependency” کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئەدەبیات هەیە.