فیلمێک ژنانی تونسی توڕە کرد

زنجیرەکانی یەکەمی فیلمی تونسی "بێرایا" لەسەر "هاوسەرگیری عورفی" ژنانی تونسی تووڕە کرد بەهۆی ئەوەی دژ بە بنەماکانی کۆمەڵگای تونسە.

زهور ئەل-مەشریقی

تونس- زنجیرەکانی یەکەمی فیلمی تونسی "بێرایا" سەبارەت بە "هاوسەرگیری عورفی" ژنانی تونسی توڕە کردووەو پێێان وایە بابەتەکە دژی بنەماکانی کۆمەڵگای تونسە و زۆرێک لە خەڵکی تونسیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەخنەیان لە فیلمی بێرایا گرت، ئەو یاسایەک لەساڵی ١٩٥٧ لەتونس دەرچوو کە هاوسەرگیری عورفی بە هاوسەرگیری نایاسایی دەزانێت و تۆمەتبارەکەی بەپێنج ساڵ زیندانی سزا دەدات.

 

چالاکوانانی فێمینیست ئاماژەیان بەوەکرد کە کێشەکانی هاوڵاتیانی تونس و ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵگا دەبنەوە لە بەرامبەر قەیرانی سیاسی و ئابووری و لە دروستکردنی بواری پەرەپێدان و گەشەپێدانی کەرتی تەندروستی، لە پەروەردە و ژینگەدا نوێنەرایەتی دەکرێن،  زۆرێک لە فێمینیستەکان، لە ڕێگەی چاوپێکەوتنی ڕادیۆ و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەم پرسەیان بە پێشێلکردنی کەرامەتی ژنان و هاندانێک بۆ لێدانی دەستکەوتە هەمەجۆرەکانی بزووتنەوەی فێمینیستی دەیان ساڵ بەر لەئێستا ناوزەدا کردووە.

 

"هەرکەسێک بیرۆکەی هاوسەرگیری عورفی پەرەپێبدات سزا دەدرێت"

ڕادیە جربی سەرۆکی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی تونس لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆییدا ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بە پرسی هاوسەرگیری عورفی و پێشێلکردنی کەرامەتی ژنان دەربڕی و وتی: "هەرکەسێک بیرۆکەی هاوسەرگیری ءورفی پەرە پێبدات سزا دەدرێت".

 

"هاوسەرگیری عورفی بناغەی دەوڵەتی شارستانی لەناودەبات"

پارێزەر ئەمەل تەمەلا تووڕەیی خۆی لە دەرچوونی ئەم بۆچوونانە لە درامای تونسدا دەربڕی و وتی: "ئەمە کێشەیەکی مەترسیدارە، هاوسەرگیری ئورفی سەرپێچییەکی یاساییە ئەو شێوازەی کە بیرۆکەیەکی لەو شێوەیە پێشکەش کرا لە فیلمەکەدا دەبێتە هۆی زیادبوونی هاوسەرگیری عورفی کە بناغەی دەوڵەتی شارستانی لاواز دەکات".

 

"هاوسەرگیری عورفی بەپێی یاسای باری کەسێتی تاوانە"

پارتی دەستووری ئازاد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پرسی هاوسەرگیری عورفی لە تونس ئیدانە کرد کە بە پێی یاسای باری کەسێتی تاوانێکە و تۆمەتبارەکەی سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، پارتی دەستووری ئازاد داوای هۆشیاری کرد بۆ پاراستنی شکۆ و دەستکەوتەکانی ژنان.