دوو خوێندکار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ‌هێنا

لەماوەی ٢٤ کاتژمیردا دوو خوێندکاری کچ لە شارۆچکەی چەمچەماڵ کۆتاییان بە ژیانیان هێنا.

سلێمانی

ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەم، محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاندبوو، لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دوو حاڵەتی خۆخنکاندن و خۆکوشتن هەبووە لە شارەدێی تەکیە و شۆڕش.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو ژنە گەنجەی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، خوێندکارن و بەهۆی کێشەی ناو خێزانیانەوە پەنایان بردووەتە بەر خۆکوشتن.

 

ئەو دوو خوێندکارەی خۆیان کوشتووە، ناویان "نڤارعەلی ڕەشید" لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٢ خوێندکاری دوانزەی ئامادەییە، "نێرگز سابیر عەلی" لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٨ خوێندکاری قۆناغی ٨ی بنەڕەتییە لە تەکیە.