فەتوش گونەی: یەڵماز گونەى بە فیلمەکانى ئێش و ئازارەکانى کوردى بە دونیا ناساند

فەتوش گونەی هاوژینی سینەماکارى گەورەى کورد یەڵماز گونەى، لە فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى ئەدەب لە سلێمانى وتارێکی پێشکەشکرد.

فەتوش گونەی هاوژینی سینەماکارى گەورەى کورد یەڵماز گونەى، لە فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى ئەدەب لە سلێمانى وتارێکی پێشکەشکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٦ی کانونی یەکەم فێستیڤاڵی نێودەڵەتی ئەدەب لە سلێمانی دەستیپێکردو ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ کە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە بوو فەتوش گونەی هاوژینی یەڵماز گونەی بەشداری کردو باسى ژیان و چیرۆکى و چۆنێتى کارکردنى لەسەر سیناریست و بەرهەمهێنانى فیمەکانى یەڵماز گونەی کرد.



لە وتارەکەیدا رایگەیاند، یەڵماز گونەی هونەرمەندێکى رۆمانتیک بوو، ئێش و ئازارى کوردى بەهەموو دونیا ناساند.\



هەروەها وتى: "لە رێى فیلمى رێگاوە کە خەڵاتى کانى بەدەستهێنا، توانى ئێش و ئازارەکانى کورد بە دونیا بگەیەنێت و ئەوەى یەڵماز گونەی بۆ کوردى ئەنجامدا بە چەک و شەڕ نە دەکرا".