دوای چەندین ساڵ گەڕان پێشبینی دۆزینەوەی گۆڕی کیلۆپاترا دەکرێت

کاثلین مارتینێز، شوێنەوارناس لە زانکۆی سانتۆ دۆمینگۆ، لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستی بە گەشتێک کردووە بۆ دۆزینەوەی گۆڕی کیلۆپاترا، بە دۆزینەوەکانی ئەم دواییە پێشبینی دەکرێت هەنگاوێک لە دۆزینەوەی گۆڕی کیلۆپاترا نزیک بوبێتنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کاثلین مارتینێز، شوێنەوارناس لە زانکۆی سانتۆ دۆمینگۆ، نزیکەی ٢٠ ساڵە بەدوای گۆڕی ونبووی کلیۆپاترادا دەگەڕێت، ئێستا پێی وایە پێشکەوتنێکی سەرەکی بەدەستهێناوە کە ڕەنگە هەنگاوێک لە دۆزیەنەوەی گۆڕی کیلۆپاترا نزیک بووبێتنەوە.

کاثلین و تیمەکەی تونێلێکیان دۆزیەوە کە درێژییەکەی ١٣٠٥ مەترە، کە دەکەوێتە ژێر زەوی بە درێژایی ١٣ مەتر، وەزارەتی گەشتیاری و شوێنەوارەکانی میسر لەم دواییانەدا ڕایگەیاند،کە پسپۆڕانی دیزاینی تەلارسازی بە "موعجیزەیەکی ئەندازیاری" ناوی بردووە.

 

لە هەڵکۆڵینەکەدا ناوەندێکی ئایینی زەبەلاح دەرکەوتووە کە سێ پیرۆزگای تێدایە، دەریاچەیەکی پیرۆز، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەلوپەل، جەستە، پەیکەر، پارچەی زێڕین، کۆمەڵەیەکی گەورەی دراو کە وێنەی ئەسکەندەری مەزن و شاژنە کلیۆپاترا و بەتلیمییەکانی تێدایە.

 

 سەرنجڕاکێشترین دۆزینەوە ئاڵۆزی تونێلەکانە کە دەچێتەوە سەر دەریای ناوەڕاست و پێکهاتە نوقمبووەکان، گەڕان بەدوای ئەم پێکهاتانەی ژێر ئاودا قۆناغی داهاتووی گەڕانەکەی دەبێت بۆ گۆڕی ونبووی شاژنی میسر، گەشتێک کە لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستی پێکردووە.

 

کاثلین ئاماژەی بەوەداوە هۆکاری کۆڵنەدانی سەرسامییەتی بە کلیۆپاترا وەک کارەکتەری سەرەکی مێژوویی، ئەو بووە قوربانی پڕوپاگەندەی ڕۆمەکان، ئامانجیان شێواندنی وێنە و کەسایەتیی بوو، بە وتەی کاثلین دەربارەی کیلۆپاترا باسی لەوەکردووە کە ژنێکی خوێندەوار بووە، ڕەنگە یەکەم کەس بێت کە بە شێوەیەکی فەرمی لە مۆزەخانەی ئەسکەندەریە خوێندبێتیەوە، کە ناوەندی ڕۆشنبیری بووە لە سەردەمی خۆی، کاثلین وەک ژنێک و شوێنەوارناسێک سەرسامە بە کلیۆپاترا وەک خوێندکار و زمانزان و دایک و فەیلەسوف.

 

کلیۆپاترا لە سەردەمی خۆیدا بە "جەستەی مرۆیی خوداوەندی ئیسیس" دادەنرا، هەروەک چۆن ئەنتۆنی بە جەستەی خوداوەند ئۆریسیس، هاوسەری ئیسیس دادەنرا، کاتێک هاوسەرەکەی کیلۆپاترا، ژەنەڕاڵ ڕۆمانی مارک ئەنتۆنی، لە ساڵی ٣٠ پێش زایین کۆچی دوایی کرد، بەپێی باوەڕێکی باو، ئەو ساتەوەختە لە هونەر و ئەدەبدا نەمر بووە بەڵام، دوای زیاتر لە دوو هەزار ساڵ، شتێکی کەم دەزانرێت دەربارەی شوێنی پاشماوەکانیان.

 

زنجیرەیەک ئاماژە وایکرد کاثلین باوەڕی بەوە هەبێت کە ڕەنگە گۆڕی کلیۆپاترا لە پەرستگای ئۆسیریس لە شاری وێرانکراوی تاپۆسیریس ماگنا بێت، لە کەنارەکانی باکووری میسر، کە ڕووباری نیل لەگەڵ دەریای ناوەڕاستدا یەکدەگرێتەوە، کاثلین لە ساڵی ٢٠٠٤ تیۆرییەکەی بردە لای زاهی حەواس، شوێنەوارناسێکی میسری و ئەوکات وەزیری میسر بوو بۆ کاروباری شوێنەوارەکان, دوای ساڵێک پڕۆژەکەی پەسەند کرا, وە دوای ساڵانێک لە گەڕان، پێشبینی دەکرێت نزیک بووبێتنەوە لە دۆزینەوەی گۆڕی کیلۆپاترا.