فێستیڤاڵی ماها کومب مێلا لە هیندستان
فێستیڤاڵی ماها کومب مێلا لە ١٣ی کانوونی دووەم لە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی هیندستان دەستیپێکرد، ٣٥٠ ملیۆن کەس بەشدارییان کرد.
ناوەندی هەواڵ
فێستیڤاڵی مەها کومب مێلا بە واتای ‘کۆبوونەوەی گەورەی کومب’ دێت، لە هەر ١٢ ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، لە ٤ شاری پیرۆزی جیاوازدا بەڕێوەدەچێت، بە خولانەوەی: پرایاگراج (ئەلاهاباد) – کە ڕووبارەکانی گەنجس، یامونا و ساراسواتی تێیدا کۆدەبنەوە، هەریدوار – بەدرێژایی ڕووباری گەنجس، ئوجاین – بەدرێژایی ڕووباری کشیپرا، ناشیک – بەدرێژایی ڕووباری گۆداڤاری، سەرچاوە و ئەفسانەی کومب مێلا.
بەپێی ئەفسانەی هیندۆسی، سەرچاوەی کومب مێلا دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی نێوان خوداوەندەکان و جنۆکەکان (دیڤا و ئاسورا). بەپێی ئەفسانەکە: خوداوەند و جنۆکەکان شەڕیان کردووە بۆ کومب (جار)ێک کە ڕەگی نەمری (ئەمریتا)ی تێدابوو. لەم نێوەندەدا چوار دڵۆپ ڕەگی ڕەش هاتە ناو جیهان و ئەم شوێنە پیرۆزانە پشتڕاستکرانەوە: پرایاگراج، هاریدوار، ئوجاین و ناشیک.
لە کاتی فێستیڤاڵەکەدا پیرۆزە هیندۆسەکان کە پێیان دەوترێت سادو و دەروێشەکان ئایین فێری خەڵک دەکەن، سادوەکان خۆیان ڕووت دەکەنەوە و خۆیان بە خۆڵەمێشی ئاگر دەسڕن، بەم شێوەیە بەدوایدا دەگەڕێن و مێدیتەیشن دەکەن، نوێژ دەکرێت و ڕێوڕەسمی ئایینی لە پەرستگاکان ئەنجام دەدرێت، بازاڕی گەورە دروست دەکرێن، کە کاری دەستی نەریتی هیندۆسی و زێڕینگەریی و کەلوپەلی ئایینی تێدا دەفرۆشرێن، مۆسیقا و سەمای نەریتی هیندۆسی پێشکەش دەکرێت.
گەورەترین فێستیڤاڵی ئایینی لە جیهاندا
هیندۆسەکان پێیان وایە بە خۆشۆردن لە ڕووباری گەنجس لە کاتی جەژنەکاندا، لە گوناهەکانیان پاک دەبنەوە و لە سووڕی مردن و دووبارە لە دایکبوونەوە ڕزگاریان دەبێت، مەها کومب مێلا بە 'گەورەترین فێستیڤاڵ لە جیهاندا' دادەنرێت.، لە ساڵی 2001دا 60 ملیۆن کەس لەهەمان ڕۆژدا لە شاری ئەلاهەباد هەوڵی چوونە ناو ڕووباری گەنجسیان دا و ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی شکاند، هەروەها ملیۆنان هیندۆس سەرەڕای پەتای کۆڤید-١٩ لە ساڵی ٢٠٢١ لە ڕووباری تریڤەنی سەنگام خۆیان شۆردووە، لە ساڵی ٢٠١٣دا ١٢٠ ملیۆن کەس بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە.
پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ کۆی گشتی بەشداربووان ٥٠٠ ملیۆن کەس تێپەڕێنێت
لەم فێستیڤاڵەدا ملیۆنان کەس بەشدارییان کردووە، کە لە ١٣ی ١ی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و تا ٢٦ی شوبات بەردەوام دەبێت، بەپێی هەواڵی ئاسیا نیوز ئینتەرناشناڵ (ANI)، حکومەتی ویلایەتەکە ژمارەی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەی ڕاگەیاند و ڕایگەیاند کە زیاتر لە 350 ملیۆن کەس بەشدارییان لە فێستیڤاڵی کومب مێلادا کردووە، فێستیڤاڵەکە لە ئۆتار پرادێش بەڕێوەدەچێت. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ژمارەی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە ڕۆژانە شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس تێدەپەڕێنێت، هاوکات ڕاگەیەندرا کە پێشبینی دەکرێت کۆی ژمارەی بەشداربووان ٥٠٠ ملیۆن کەس تێپەڕێنێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا
یۆگی ئادیتیانات، وەزیری سەرەکی ئۆتار پرادێش ڕایگەیاندبوو، لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا، دوای ئەوەی هەندێک کەس بازیانداوەتە ناو ڕووباری تریڤەنی سەنگام بۆ ئەوەی خۆیان بشۆن و خۆیان لە گوناهەکانیان پاکبکەنەوە، لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەدا ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٠ کەسیش بریندار بوون.