فێستیڤاڵی ٤ی نیسان لە مەخمور بە جۆشێکی زۆرەوە بەردەوامە

١٤یەمین فێشتیڤالی ٤ی نیسانی خوێندکارانی خوێندنگای مەخمور بە جۆشێکی زۆرەوە لە ڕۆژی کۆتاییدا بەردەوامە.

مەخمور

فێستیڤاڵی ٤ی نیسان بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ساڵانە لەلایەن پەروەردەی کامپی پەنابەرانی مەخمورەوە ڕێکدەخرێت، ئەمساڵ ١٤یەمین فیستیڤاڵی کلتوری و وەرزشی بەکردنەوەی پێشانگای هونەری دەستی و چەندین چالاکی دیکە ڕەنگی خۆی نیشاندا، دوێنێ بەکێبرکێی وەرزشی بەردەوام بوو ئەمڕۆ لەرۆژی کۆتایی بە جۆشێکی زۆرەوە بەردەوامە.

 

لە بەیانیدا خوێندکاران لە حەوشەی خوێندنگەی نوری دێرسیم داریان چاند پاشان خوێندکارانی خوێندنگە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکان بەجل و ئاڵای کوردییەوە بەفەرمی بەرەو ناوەندی کلتوری و هونەری مەخمور بەڕێکەوتن، سەرەتا مامۆستا بێریڤان کایا باسی لە مانا و گرنگی ڕۆژەکە کرد و دواتر فیستیڤاڵەکە بە گرووپە دەنگییەکانی نێوان خوێندنگەکان بەردەوامە.

 

پاشنیوەرۆ فێستیڤاڵی ٤ی نیسان بە پێشوازی وەرزشی جۆراوجۆرو کێبڕکێی زانستی و پێشبڕکێی سەمای نێوان خوێندنگە سەرەتاییەکان بەڕێوەدەچێت و تا ئێوارە بەردەوام دەبێت.