فەرەنسا، ژنان بۆ یادی ساکینە، فیدان و لەیلا دەڕژێنە سەرشەقام
لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس نزیک دەبینەوە، چەندین ڕێکخراوی ژنان لە پاریس بۆ یادی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کەلە کۆمەڵکوژییەکدا تیرۆر کران، دەڕژێنە شەقامەکان و داوای بەشداربوونی هەموو ژنان دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد بە ناوەکانی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن میتی تورکیاوە کۆمەڵکوژکران، بە نزیک بوونەوە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکە، چەندین ڕێکخراوی ژنان لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بۆ یادکردنەوەی هەر سێ شۆڕشگێڕەکە دەڕژێنە شەقام و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدە، داوای "ڕاستی و دادپەروەری" لەسەر ڕووداوەکە دەکەن.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد لە فەرەنسا و کۆردیناسیۆنی نێودەوڵەتی ژنان کە چەندین ڕێکخراو لەخۆدەگرێت، ڕێپێوانی جیهانی ژنانی فەرەنسا، کۆمەڵەی هێرۆین، یەکێتی ژنانی سۆسیالیست و یەکێتی سۆلیدێرس، بەڕێوەدەچێت، لە لێدوانێکی هاوبەشیاندا بانگوازییان لە بەشداری ڕێپێوانی ٨ی کانوونی دووەم لە پاریس و شارەکانی دیکە کرد.
ڕێکخراوەکانی ژنان بە چەند خاڵێک داواکارییەکانی خۆیان خستەڕوو، لەوانە، ئەو دەستەی لە پشت کۆمەڵکوژی پاریسەوەن و تاوانباران دادگای بکرێن، دەوڵەت لە خەوی بێئاگایی لە بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکان بە خەبەر بێت.
هەروەها جەختیان لەوەکردەوە کە هەتا ئەوکاتەی دادگا و لایەنی پەیوەندیدار لەسەر دۆسییەکە وەڵامێکی ڕاستمان دەداتەوە و تاوانباران بە سزا دەگەیەنێت لە مەیدان دەبین و لە چالاکییەکان بەردەوام دەبین.
ت.پ