فەرماندەی یەپەژە: پێویستە ژنان یەکگرتوو و ڕێکخراو بن
لەیلا واشۆکانی، فەرماندەی یەپەژە ڕایگەیاند ٢٥ی تشرینی بووەتە کولتووری بەرخۆدانی ژنان و کۆمەڵگەو وتی: سیستمی پیاوسالاری لە ترسێکی زۆردایە لە شکست، بۆ ئەوەی بە تەواوی شکستی پێبهێنین، ئێمەی ژنان پێویستمان بە یەکگرتوویی و ڕێکخراو بوون هەیە.
ناوەندی هەوال
لەیلا واشۆکانی یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا لەیلا واشۆکانی خوشکانی میرابال و هەموو ئەو ژنانەی لە کۆتایی ئازادیدا گیانیان لەدەستداوە بەبیرهێنایەوەو وتی : توندوتیژی دژی ژنان سیستماتیکە و بە میتۆدی یەکەم پیلانگێڕی لە جیهاندا جێبەجێ دەکرێت، دەنگۆی توندوتیژی دژی ژنان زۆرە، بەڵام تا ئێستا هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم کێشە ئاڵۆزە نەدۆزراوەتەوە، هێشتا بە هەموو سەختییەکانیەوە بەردەوامە، ئەگەر گەڕان بەدوای کێشەکەشدا کرابێت، زۆر لاواز دەمێنێتەوەو ئەو گەڕانانە هیچ گۆڕانکارییەکیان نەهێناوەتە ئاراوە، دەستوەردان لە بابەتەکەدا سەرلێشێواوییەکی زیاتری دروستکردووە و ڕێگری لە چارەسەری دروست کردووە، بەڵام ئەگەر ڕێبازی هەڵەش سەرهەڵبدات به واتای ئه وه نییه که بارودۆخی ئێستاو چارەسەرکردنی نەخرێتە بەرباس یان گەڕان بەدوای چارەسەر نەکرێت، چونکە ناتواندرێت حەقیقەتی ئێستا بشاردرێتەوە، کێشەی ژن و کۆمەڵگە لەبەرچاودایە، بەڵام پێویستە بە شێوەیەکی دروست دەرببڕدرێت.
ژن، ژیان، ئازادی واتایەکی ژیانی هەیە
لەیلا واشۆکانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم بابەتە لە سەردەمی ئێستادا بنەڕەتییە و وتی: بەڕاستی توندوتیژی و فشار لەسەر ژنان و کۆمەڵگە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، خەڵک دەتوانێت ئەم خاڵە بەجێبهێڵێت، بارودۆخی تاک و کۆمەڵگە بخاتە بەر باس و بەدوای باشترین چارەسەردا بگەڕێت، ئێستا ئەوەی لێرەدا تێدەگەین ئەوەیە کە سیستمی پیاوانە یەکگرتووە، خۆی بەجیهانی کردووە و هەر بۆیە پێویستە وەک ڕێکخراوی ژنان لەدژی یەکبگرین، ڕەنگە لە بواری پێکهێناندا یەکگرتوویی قورس بێت، بەڵام یەکگرتوویی لە بواری بیر و بیرۆکەدا زۆر گرنگە، ئێستاش لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان نزیک دەبینەوە، لە ڕۆژێکی وەک ئەم ڕۆژەدا خۆڕێکخستن، بەرزکردنەوەی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە یەک دەنگ واتایەکی ژیانی هەیە.
"سیستم لە ژنانی بەهێز دەترسێت"
لە درێژەی قسەکانیدا، لەیلا واشۆکانی ڕایگەیاند، توندوتیژی دژی ژنان لە سەرانسەری جیهان بەردەوامەو وتی: ئەم فشار و توندوتیژییە لە بەرزترین ئاستدایە، ژنان هەمیشە قوربانیی عەقڵی پیاوانی باڵادەست و توندوتیژ بوون، دەبێت ئەوە بزانین کە سیستم لە ژنانی بەهێز دەترسێت، لەم بابەتەدا ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "پێویستە ئێوەی ژنان باوەڕتان بە خۆتان هەبێت، بەهای خۆتان بزانن، پەرە بە خۆتان بدەن، نابێت لە توندوتیژی پیاوان بترسن، چونکە پیاوان لە ژنانی دانا دەترسن".
"پێویستە ئەرکی سەرەکی خۆمان ببینین بۆ گۆڕینی زیاتری تاک"
لەیلا واشۆکانی ئاماژەی بە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم کرد و وتی: ٢٥ی تشرینی دووەم بووەتە کولتووری بەرخۆدانی ژنان و کۆمەڵگە، لە ڕاستیدا بە بۆنەی ساڵیادی ٢٥ی تشرینی دووەم ژنان لە هەموو پارچەکانی جیهان چالاکن، لە ناو خەبات و چالاکیدان، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەم کار و چالاکییانە بەس نین، تەنیا لە چوارچێوەی یەک ڕۆژدان، پێویستە هەموو ڕۆژەکانی ژنان بە چالاکی و خەبات بەسەر بەرن، زیاتر لە ٥ هەزار ساڵە ژنان ستەمیان لێدەکرێت و نکۆڵییان لێدەکرێت، ڕەنگی ژن و ناسنامەیان لەدەست دەچێت، ئەو ژنە دایکە کە لە سەردەمی خۆیدا بەڕێوەبەر و پێشەنگ و سەرچاوەی بەرهەمهێنان و ژیان بووە، ئێستا ڕووبەڕووی هەموو جۆرە لێدان و گرتن و دەستدرێژی و کوشتنێک دەبێتەوە، پێویستە ئێمە وەک ژنانی شۆڕشگێڕ ئەرکی سەرەکی خۆمان ببینین کە تاک زیاتر بگۆڕین و ٢٤ کاتژمێر لە خەبات و بەرخۆداندا بین.
"کاتی تۆڵەسەندنەوەیە"
لەیلا واشۆکانی دەریخست کە پێویستە خەباتی ڕەگەزی لە هەموو شوێنێک بەهێزتر بکرێت و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پێویستە هەمووان بزانن و ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە ژنان و کۆمەڵگە جێبەجێ بکەن، ئێمە هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە تێکۆشان، ئەرکی سەرەکی پێشەنگایەتی ژنان، پەروەردەکردنی خۆیانە، پیاوانیش دەبێ بزانن ئەرکیان چییە و پلەکانی خۆیان دیاری بکەن، بەکورتی پێویستە هەمووان ڕوون بن، کاتی شۆڕشە، سیستمی کۆن داڕما و لە لێواری مردندایە، بە دڵنیاییەوە بۆ ئێمە پێویستە خۆمان بەهێز بکەین، خۆمان لە ژێر ئاڵای ڕێکخراوی هاوبەشی ژناندا ڕێکبخەین، بەڕاستی کاتی ئەوە هاتووە تۆڵەی ٥ هەزار ساڵ لە سیستمی ستەمکار بکەینەوە، من باوەڕم وایە سەرکەوتن بۆ ژنان و کۆمەڵگە دەبێت.