دایکانی گیانفیدایان لە شاری تل تەمر داوای ناسینی یەپەژە دەکەن

دایکانی گیانفیدایان لە شاری تل تەمر دانیشتنێکی دیالۆگیان ئەنجامدا، لە دانیشتنەکەدا باس لە بەرخۆدانی یەپەژە کراو داوای داننان بە ئیرادەی یەپەژە کرا.

تل تەمر

 

لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکی بۆ پشتیوانی لە یەپەژە، دایکانی شەهیدان و شەڕڤانانی یەپەژە لە ئەنجومەنی خێزانی شەهیدان لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە کۆبوونەوە.

 

کۆبوونەوەی دایکان بۆ پشتیوانی لە یەپەژە کە لەلایەن کۆنگرە ستارەوە ڕێکخرابوو، وێنەی شەڕڤانانی یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) و شەهیدی نێودەوڵەتی ئیڤانا هۆفمان نمایشکرا.

 

یەپەژە یەکێتی ژنانی دامەزراند

دایکی شەهید ژیندا تل تەمر حەمدیە کوت سەرەتا باسی لە شانازی بەشداری کچەکەی کرد لە ڕیزەکانی یەپەژە تا خاڵی شەهیدبوون و وتی: یەپەژە ناسنامە و ئیرادەیەکە کە ئێمە وەک دایکی شەهیدان شانازی پێوە دەکەین، حکومەتێک دان بە ئیرادەی ژناندا نەنێت، دان بە خۆیدا نانێت، وەک دایکی شەهیدێک تا دوا سات بەردەوام دەبم لە خەبات بۆ دانپێدانانی یەپەژە، یەپەژە توانی یەکڕیزی ژنان دابمەزرێنێت و دژی تیرۆر بجەنگێت، کاتێک یەپەژە لە کاتی شەڕی داعشدا دانی پێدا نرا، بۆچی ئەمڕۆ سووریا و دەوڵەت دانیان پێدا نانێت؟ ژنانی ئەمڕۆ وەک جاران نین و ستەم قبوڵ ناکەن، ئێمە شەرم لە ژن بوون و شوناسی خۆمان ناکەین و تا کۆتایی لە خەباتدا دەبین بۆ گەیشتن بە ئازادی.

 

غەزاڵ ئەحمۆ، دایکی شەهید ڕۆژیندا عەباس هەروەها ڕایگەیاند، کچەکەی بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلی کورد و مرۆڤایەتی گیانی خۆی بەخت کرد، یەپەژە داستانی قارەمانێتی لە دژی گروپە جەکدارەکان نووسی

 

لەلایەکی دیکەوە، فەهیما عەبدلڕەحمان، دایکی شەهید ئارژین جودی، باسی لە بەرخۆدانی یەپەژە لە دژی چەتەکانی داعش و گروپەکانی دیکە کرد و وتی: کاتێک مەترسی نزیکبووەوە و شۆڕش دەستی پێکرد، ئارژین پەرتوکەکەی لابرد و چەکی هەڵگرت، شەڕڤانانی یەپەژە قارەمانانە شەڕیان کرد و داستانیان لە دژی سوپای ئازاد و جەبهەت نوسرە و چەتەکانی داعش و هەروەها گروپە چەتەکانی سەر بە داگیرکەری تورکیا نووسی، حکومەتی ئێستای سووریا هێشتا یاسا و ڕێساکانی داعش جێبەجێ دەکات، حکومەتی کاتی ئەمڕۆ چۆن نکۆڵی لە بوونی یەپەژە دەکات؟ ئێمەس نکۆڵیکردن لە یەپەژە و ئەو بەرخۆدانەی کە هاتۆتە ئاراوە قبوڵ ناکەین، لە سایەی یەپەژە ژنانی کورد لەسەر ئاستی جیهانی ناسێنراون. بۆیە پێویستە هێزی یەپەژە لەناو هێزەکاندا بناسرێت.

 

ئەو دایکانە جەختیان لەوە کردەوە، کە ڕێبازەکانی حکومەتی کاتی و نکۆڵیکردن لە یەپەژە و بوونی یەپەژەیان شەرمەزار کردووە، هەروەها داوای دانپێدانانی یەپەژەیان کردووە کە هاوکات بەشێکی گرنگی بونیادنانی نەتەوەیە.