تل تەمر، دژی دروستکردنی دیواربەند ناڕەزایەتی دەردەبڕدرێت

بەمەبەستی شەرمەزارکردنی دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان، دانیشتوانی تل تەمر ڕێپێوانێکیان ڕێکخست و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

حەسەکە

 

پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە دەستی بە دروستکردنی دیوارێکی دابەشکاریی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، دانیشتوانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سیاسەتمەدار، چالاکوانان، ڕۆشنبیران و توێژە جیاوازەکان، دروستکردنی ئەو دیوارەیان شەرمەزار کرد، ئەمڕۆش لە تل تەمر لە کانتۆنی حەسەکە هاوڵاتیان ڕێپێوانێکیان ڕێکخست و سیاسەتی دابەشکردنییان شەرمەزار کرد.

 

"بەو دیواربەندە دەیانەوێت پەیماننامەی سایکس بیکۆ و لۆزان بەردەوامی پێبدەن"

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، عەبدولخانی ئۆسۆ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی یەکێتی دیموکراتی لە کانتۆنی حەسەکە، باسی لە دروستکردنی دیوار و سیاسەتی دژ بە گەلی کورد کرد و وتی: " هەندێک دەوڵەت و حکومەت لە هەرێمەکەمان و چەند حزبێکی کوردی دەیانەوێت ئەو شۆرشەی گەل دەستیپێکردووە بخەنە خزمەتی کەسییەوە، دروستکردنی دیواری نێوان شەنگال و ڕۆژئاوا درێژەپێدانی سیاسەتی کۆمەڵکوژییە دژی خەڵکی ئێزدی".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەدا ئەو هێرشەی لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا، جیاواز نییە لەم هێرشە، دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی عێراق و پەدەکەش کار لەسەر دابەشکردنی هەرێمەکە دەکەن، ئێمەش داوای نەهێشتنی ئەو سنوورانە دەکەین کە سایکس پیکۆ و لۆزان سەپاندوویانە.

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "نا بۆ خیانەت و پارچە بوون" کۆتایی پێهات.