خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژئاوا بۆردوومان کرا
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گوندی “ئەل هیشا” لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بۆردوومان کرد.
ناوەندی هەواڵ
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک خاڵی کۆنترۆڵی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لە گوندی ئەل هیشا لە ڕۆژهەڵاتی شاری عەین عیسا بۆردوومان کردوە.
دەشڵێن، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورکیشدا زیانی ماددی بەر خاڵی کونترۆڵەكە کەوتووە.