پەرلەمانتارانی باکووری کوردستان بانگەوازی نیشاندانی هەڵوێست دەکەن
٣ شارەوانی دەم پارتی لەلایەن قەیومەوە دەستی بەسەردا گیرا، پەرلەمانتارانی باکووری کوردستان کە لەناو خەڵدان، پەیامی "ئەوان بۆ دزیکردن هاتوون، ئێمە ڕێگەیان پێنادەین و بەرەنگاری دەبینەوە"یان دا.
ئاخین بەهار
ئامەد- وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکیا، قەیومەکانی دەوڵەتی لە شارەوانی ماردین، ئیلح و شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە پارێزگای ڕەحا، کە شارەوانییەکانی دەم ۆارتی بوون، سەپاند، دەم پارتی و پەرلەمانتاران و خەڵک لە بەردەم شارەوانیەکان گردبوونەوە و کاردانەوەیان بەرامبەر بەو بڕیارە دەربڕی.
"ئەنجامت دەست ناکەوێت"
زەینەب ئودونجە، ئەندامی پەرلەمانی دەم پارتی لە ئیلح، لەگەڵ خەڵکدا لە بەردەم شارەوانی ئیلح دژی بڕیارەکەی قەیوم کاردانەوەی نیشاندا و دانانی قەیومەکانی لە شارەوانییە کوردییەکان لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٩ وەبیرهێنایەوە و وتی: لە ساڵی ٢٠١٦ تا ئێستا، دژی ئیرادەی گەلی کورد بۆ درێژەدان بە توندوتیژی و سیاسەتی فشار کار دەکەن، بیرۆکەی ئەوەی کە هەمان ئەنجام بەدەست دەهێنن لە فێڵێکی گەورە زیاتر نییە. لە ٣ شاردا قەیوم لە شارەوانییەکانمان دامەزران. سیاسەتەکانی قەیوم پێشتر لەلایەن خەڵکەوە قبوڵ نەکرابوو، ئێستاش ئەمە قبوڵکراو نییە و گەلەکەمان بەرپەرچی دەداتەوە.
"گەل خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی دەکات"
زەینەب ئۆدونجو ڕایگەیاند کە شارەوانی ئیلح بە ژمارەیەکی پێوانەیی دەنگدەران چووە دەستی دەم پارتی و وتیشی: خەڵک ئیرادەی خۆیان نیشان دا و هاوسەرۆکانی شارەوانی خۆیان هەڵبژارد، ئەم ئەنجامە ناگۆڕێت، وەک ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٩ گەل ئیرادەی خۆی جێبەجێ دەکات. خاوەندارێتی گەلەکەمانمان بینی. گەلەکەمان لە مەیدانەکەدا دەبێت و خاوەنداری لە بڕیارەکانی دەکات.
"ئەوان بۆ دزی هاتوون، ئێمە ڕێگەیان پێنادەین"
بێریتان گونەش، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی لە ماردین، دوای بڕیارەکەی قەیومی ماردین چووە شارەوانی ماردین و وتی: ئێمە لێرەین لەگەڵ هەموو پەرلەمانتارەکانمان و هاوسەرۆکانی شارەوانیمان. بەڵام سەدان هێزی ئەمنیش لێرەن، دزەکان هاتوون بیکەن بە شارەوانی خۆیان. ئێمە ڕێگە بەم کارە نادەین، بەرەنگاری دەبینەوە و ئیرادەی خۆمان ڕادەستی ئەوان ناکەین.