بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئێرانەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون

بومەلەرزەیەک بە گوڕی نزیکەی ٥.٠ پلەی ڕێختەر باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند و بەهۆیەوە لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێران دەکەوێتە خاڵی کۆبوونەوەی چەند پلێتێکی تەکتۆنیک و چالاکییەکی زۆری بومەلەرزەیی بەخۆیەوە دەبینێت، بەمەش زیاتر بەرەوڕووی بوومەلەرزە بەهێزەکان دەبێتەوە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان کەس.

 

بەپێی هەواڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، سوێنی بوومەلەرزەیەک شاری کاشمەری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

دامەزراوەی بومەلەرزەزانی ئەمریکی مەزەندەی کردووە کە هێزی بوومەلەرزەکە گەیشتووەتە ٤.٩ بە پێوەرەکانی ڕێختەر، ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەترەوە ڕوویداوە، هەروەها زیانی بە بینا کۆنەکانی ناو شار و گوندەکان گەیاندووە.

 

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣دا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ پلەی ڕێختەر لە ناوچەیەکی شاخاوی لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لە نزیک سنووری تورکیا دروستبوو، کە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٨٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.