"تێکۆشانی لەیلا قاسم بە تێکۆشانی ژنان لە دژی داگیرکاریی بەردەوامە"

کۆچەر حسێن، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و ئەکادیمییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پشتڕاستی کردەوە کە خەباتی لەیلا قاسم لە دڵ و ڕۆحی هەموو ژنێکدا زیندووە و وتی: خەباتی لەیلا قاسم بە بەرخۆدان و خەباتی ژنان دژی داگیرکاری بەردەوامە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-لە دژی ستەم و چەوسانەوە و گۆشەگیری و داگیرکردنی هەزاران ساڵە، پاڵەوانەکانی وەک لەیلا قاسم لە مێژوودا نیشانەی خۆیان داوە، لەیلا قاسم پێشەنگ و چالاکوانێکی کورد بوو کە دژی ڕژێمی بەعسی عێراق تێکۆشا، لەیلا قاسم ژنێکی تێکۆشەر بوو بە پێشەنگ، پاڵەوان و شۆڕشگێڕ لە مێژووی خەباتی کوردستاندا ناسراوە، لە بەرەی پێشەوەی بەرخۆدانی دژ بە داگیرکاری ڕژێمی بەعس بوو و لە ١٢ی ئایاری ١٩٧٤ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە سێدارە درا، لە خەباتی هەموو ئەو ژنانەدا زیندووە کە دژی داگیرکاری ڕاپەریون.

 

"نیشانەی خۆیان لە مێژوو دا"

کۆچەر حسێن، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و ئەکادیمییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەی بەوەکرد، مێژووی ژنانی کورد دەوڵەمەندە بە بەرخۆدان و خەبات، لە مێژووی گەلی کورددا، چەندین ژنی بەرخۆدێرو خەباتکار نیشانەی خۆیان داناوە، یەکێکیان لەیلا قاسمە کە دژی سەرکوتکاری دیکتاتۆر سەدام حسێن ڕاپەری و دژی سیستمی نادادپەروەری کە پێشێلی مافەکانی خەڵکی دەکرد خەباتی کرد، لەیلا قاسم هەمیشە لە خێزانێکی ناسراو بە هەستی ئازادی و بەدواداچوونی سیستمی ئازادی خەباتی دەکرد، ناوچەی خانەقین سنووردارە بە داب و نەریتی خێڵەکی و کۆمەڵگە،  ژنان بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان لە ژیاندا دەرببڕن و ڕۆڵێک بگێڕن، خەبات دەکەن و ڕووبەڕووی زوڵم و ستەم بوونەتەوە کە لەلایەن سیستمی عێراقیەوە ئەنجام دراوە.

 

"بە هەزاران منداڵی کچ ناویان لێندرا لەیلا"

کۆچەر حسێن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ساڵانی ٧٠کاندا کاتێک شەهید لەیلا قاسم دەستی بە کارەکانی تەڤگەری ئازادی کرد، لەیلا و هاوڕێکانی دەستیان کرد بە نووسین و بڵاوکردنەوەی پەڕەکان بۆ ئەوەی هەمووان دژی ستەم بوەستنەوە، لە کەسایەتی لەیلا قاسم، هەموو هاوڕێکانی و ژنانی تێکۆشەرمان بیر دێتەوە. تێکۆشانی شەهید لەیلا قاسم کاتێک دەستگیرکرا سەرەڕای سەختی و دژوارییەکان نەوەستاوە، خۆی و هاوڕێکانی لە زیندان ئەشکەنجە دران و لە ١٢ی ئایاری ١٩٧٤ لەسێدارە دران، دوای لە سێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی، دەتوانین بڵێین کە هەزاران منداڵ کە لەدایکبوون ناوی لەیلایان لێندرا، دەتوانین بڵێین کە چەندین قڕکردن دژ بە ژنان ئەنجام دراوە.

 

"پلانی قڕکردن لە بەرامبەر هێڵی بەرخۆدان و تێکۆشان بەردەوامە"

کۆچەر حسێن تیشکی خستە سەر بەئامانجکردنی ژنان و وتی: لەگەڵ ئەوەدا، نەک تەنها لەیلا قاسم، کاتێک دەگەڕێینەوە بۆ مێژوو، دەبینین کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی خەباتکار لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە کوژراون، هەروەها لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەبینین کە ژنانی پیشەنگی سیاسی دەکرێنە ئامانج یان دەستگیر دەکرێن، دەبینین کە هەزاران ژنی سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەنووس، ڕۆشنبیر و پێشەنگ لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە دەدرێن و دەستگیر دەکرێن، پلانی قڕکردن لە بەرامبەر هێڵی بەرخۆدان و تێکۆشان بەردەوامە.

 

"تێکۆشان لە دژی داگیرکاری بەردەوامی هەیە"

کۆچەر حسێن لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پلانی قڕکردن دژی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ دەکرێت، بە تایبەتی، بە ئامانجگرتنی هەڤاڵمان، هەڤرین خەڵەف کە ئامانجی بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک بوو، بە شێوەیەکی ناڕەوشتی لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە شەهید کرا، دەتوانین بڵێین کە بناغەی خەباتی ئێمە لەیلا قاسم، ساکینە جانسیز، بێریتان، زەینەب و ڤیان سۆرانن، نەک تەنها لەیلا قاسم بە هەزاران شەهید، دەبنە بنەما و هێز و ئیرادەمان، بەو باوەڕییەوە خەباتمان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی زوڵم و ستەم و داگیرکردن زیاد دەکەین بۆ ئەوەی ژیانێکی دیموکراتیک مسۆگەر بکەین.