لافاو و بارانی بەخوڕ باشووری هیندستانی گرتووەتەوە

لە ئەنجامی ئەو لافاوانەی باشووری هیندستانی گرتووەتەوە، لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان هەیە، کە دیوارێک بەسەریدا داڕما.

ناوەندی هەواڵ

 

لافاو و بارانی بەخوڕ بووە هۆی دروستبوونی زریانی مێچۆنگ کە کەنارەکانی باشووری هیندستان و بە هۆیەوە چەندین ئۆتۆمبێل ئاو بردی و کارەبا پچڕا و گەشتە ئاسمانییەکان هەڵوەشایەوە، هەروەها ١٣ کەس بەهۆی زریانەکەوە گیانیان لەدەستدا، کە منداڵێکی تیادایە و دیوار ڕووخا بەسەریدا.

 

 

لافاو زریانی بە فڕۆکەخانەی شارەکە گەیاند و بە هۆیەوە ٤٠ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشایەوە و ئاوارەبوونی هەشت هەزار کەس ،لێکەوتەوە، جگە لەوەش ١٥٠ گەشتی شەمەندەفەر وەستان.

 

دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکرد، کارمەندانی فریاگوزاری پشتیان بە بەلەم و تراکتۆر بەستووە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە گیریان خواردووە، داواش لە خەڵکی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەکەن لە شوێنە داخراوەکاندا بمێننەوە و ئەگەر بتوانن لە ماڵەوە بن، ماسیگرەکان نابێت بچنە دەرەوە بۆ دەریا و قوتابخانەکانیش داخراون.

 

دەسەڵاتداران هەزاران کەسیان لە ناوچە کەنارییەکانەوە گواستەوە بۆ پەناگەیەکی کاتی پێش ئەوەی زریانەکە شارەکە بگرێتەوە، ئەگەری ئەوەش هەیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا تا ٢٠٠ ملیمەتر باران لە ویلایەتی ئەندرە پرادێش ببارێت و مەترسی ئەوە هەیە زریان بگاتە ئەو شارەش.